قالۆنچە خێر لە گوی نابينێت
قالۆنچە(قالۆچە) لە بەهاراندا کە دەکەوێتە جموجۆل زۆر جاران دەبينيت هەندێک ڕيخە مانگای کردووە بە تۆپێک و بۆ مەرامی خۆی پێش خۆی دەدات و سود له و پاشەڕۆيە(ريخ، سەرگين، لاس)ە دەبينێت، ئينجا لێرەدا ئەوە بەکارهاتووە بۆ خاسيەت و ئەدگاری مرۆڤ هێندێک لە مرۆڤەکان ئەوەندە بێ خێرن بۆ خۆيان و دەوروبەريان بۆيە پێيان دەوترێت ئەوە يان ئەوانە هێندە بێ خێرن(قالۆنچەش خێر لە گويان نابينێت).