کوردیو، سلێمانی، نیاز فاروق
بەپێی ئامارێکی فەرمی ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان لە 14% ی تێپەڕاندوە و قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستانیش ڕێژەکەی زیاتر بەرز کردوەتەوە.
مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردیو وتی وەک بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بەردەوام ئاستی گەشەی دانیشتوان و ڕێژەی بێکاری و هەڵاوسانەکان لای خۆیان تۆماردەکەن و بەراوردکاری خۆیان لەگەڵ ساڵانی ڕابردودا ئەنجام دەدەن ئەگەر لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە داوایان لێبکرێت یاخودنا.
بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی وتیشی بە پێی دوایەمین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کە بۆ ڕێژەی بێکاری ئەنجامدراوە لە ئێستادا ڕێژەی بێکاری گەیشتوەتە 14% و بەهۆی قەیرانی دارایی و ئەو بارودۆخەی لەسەر هاوڵاتیان دروستبووە ڕێژەکە لە بەرز بونەوەدایە.
بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ڕێژەی بێکاری سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا وەک یەکە.[1]
11-10-2017