ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکانی لە #دەرسیم# و #بارزان# و #گەڤەر# بڵاوکردەوەو کوژرانی 10 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، کە لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکان لە گەڤەر سەربازێک، لە دەرسیم پێنج سەرباز و لە دەڤەری بارزانیش چوار سەرباز کوژران.
هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، دوێنێ کاتژمێر 09:20 خولەکی سەرلەبەیانی گەریلاکانمان لە دەوروبەری گەڤەری سەربە جولەمێرگ چالاکییەکیان دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لە ئەنجامیدا سەربازێکی تورک کوژرا.
ڕاشیگەیاند:سوپای داگیرکەری تورک ڕۆژی 27ی ئەیلول لە دەڤەری بارزان ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، دوێنێ کاتژمێر 03:00ی پاشنیوەڕۆ گەریلاکانمان لە سەر گردی کۆردینەی دەڤەری بارزان، چالاکییەکیان دژی یەکینەیەکی سوپای تورک لەو ئۆپەراسیۆنەدا ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار سەربازی تورک کوژران.
لە کۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاند: هەر دوێنێ کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ لە دەوروبەری ناوەندی شاری دەرسیم، یەکینەیەکی سوپای تورک کرانە ئامانجی چالاکیی گەریلاکانمان، لەو چالاکییەشدا پێنج سەربازی تورک کوژران و سەربازێکی دیکەش برینداربوو.[1]
14-10-2017