گرووپی خۆبەخشی فیلۆ گروپێکە پێک هاتووە لە کۆمەڵێک گەنجی خۆبەش کە هاوکاری کردن و چاندنی خۆشەویستی و ڕێز بە ئەندامانی کۆمەڵگاکەیان ئامانجیانە و ئەو پەڕی توانایان ئەخەنەگەڕ بۆ دڵخۆشکرنی ئەوکەسانەی کە تەنانەت خەندەیەکیش بۆ ئەوان کردنەوەی دەرگایەکی ئومێدە و هەمیشە لە بیری ئەوەدان
بە هاوکارییەکانیان خۆشەختی بگەڕێننەوە بۆئەو دڵانەی خەم دایگرتوون و لە هەوڵی ئەوەدان کەسانی چواردەوریان تۆوی یارمەتی و سادەیی لە دڵیاندا چەکەرە بکات و هەر کەس لە ڕێگەی خۆیەوە بتوانێت بە خەندەیەکیش بێت #هیوا# بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوانەی بێ هیوا و نائومێدن لە ژیان.. لەبەر ئەوەی بۆ بەخشین هیچ کات پێویستت بە دەوڵەمەندبوون نییە تەنها دڵێکی میهرەبانت پێویستە..
وە شایەنی باسە گروپی فیلۆ گروپێکی خۆبەخشی سەربەخۆیە و سەر بە هیچ لایەن و ڕێکخراوێک نیە و لە ئامانجی ئەوەدایە لە داهاتوودا ببێتە ڕێکخراو لە بواری
گە شەپێدانی مرۆیی و پەروەردەی لە کۆمەڵگادا.
گروپی فیلۆ لە بەرواری 25/1/2017 دامەزرواوە لە شاری #سلێمانی# و ژمارەی ئەندامە خۆبەخشەکانی فیلۆ 70 ئەندامە لە ئێستادا وە دە لەو ئەندامانەش بەرپرسن لە بەڕێوبردنی کار و پڕۆژە خۆبەخشیەکانی کە ئەنجامی دەدەن.
وە سەبارەت بە ناوی گروپەکە واتە وشەی (فیلۆ) وشەیەکی یۆنانییە و بەمانای خۆشەویستی دێت
لەسەرەتایی دروست بوونیەوە کۆمەڵێک چالاکی و پڕۆژەی ئەنجام داوە لەوانەش :-ئەنجام دانی هەنێک چالاکی و بەخشینی دیاری تایبەت بەمنداڵانی توشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی و هەروەها نەخۆشخانەی #نانەکەلی#یە لە شاری #هەولێر#.
وە بەشداربوون لە چالاکییەک کە تایبەت بووە بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دەربارەی ئۆتیزم..
وە هەرەوها پرۆژەیەکی ناوازەیان هەبوو تایبەت بە ئەندازیارانی ژینگە کە پێک هاتبوو لە بەخشینی ژەمێک خواردن و پێدانی دیاری و وە لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەیاندا هاوشانی ئەندازیارانی ژینگە هەڵسابوون بە پاکردنەوەی شەقامەکانی شار.