محەمەد سالار (پاشا)
1. لەدایکبون؛
- #نەوشیروان مستەفا# ئەمین لەسالی 1944 لەدایکبوە.
- مەسعود مستەفا محمد بارزانی لەسالی 1946 لەدایکبوە.
2. شوێنی لەدایکبون؛
- نەوشیروان مستەفا لەشاری #سلێمانی# لەدایکبوە.
- #مەسعود بارزانی# لەشاری #مەهاباد# لەرۆژهەلاتی کوردستان لەدایکبوە.
3. پێگەی بنەمالە؛
- نەوشیروان مستەفا لەخانەوادایەکی ئاسایی لەدایکبوە.
- مەسعود بارزانی لەبنەمالەیەکی شۆرشکار لەدایکبوە.
4. یەکەمین قۆناغی سیاسی؛
- یەکەمین قۆناغی سیاسی هەردوکیان پارتی دیموکراتی کوردستانە.
5. یەکەمین کاری سیاسی؛
- یەکەمین کاری سیاسی نەوشیروان مستەفا بریتیە لەرێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان.
- یەکەمین کاری سیاسی مەسعود بارزانی بریتیە لەبارەگای بارزانی پالپشت لەگەل مەلا مستەفا.
6. خوێندن؛
- نەوشیروان مستەفا بەکالریۆسی هێناوە لەزانستی سیاسی لەزانکۆی بەغدا پاشان ماستەری هێناوە لەزانکۆی ڤیەنا لەهەمان بوار و خوێندکاری دواین قۆناغی دکتۆرا بووە.
- مەسعود بارزانی تا قۆناغی ناوەندی خوێندوە.
7. پالپشت؛
- نەوشیروان مستەفا بەتەنها و پالپشت بەتوانای خۆی دەستی بەکاری سیاسی کردوە.
- مەسعود بارزانی بەتوانای خۆی و پالپشت بەمەلا مستەفا دەستی بەکاری سیاسی کردوە.
8. کاری ڕۆژنامەگەری؛
- دەستپێکی چالاکی نەوشیروان مستەفا بریتیە لەکاری ڕۆژنامەوانی و لەدەیان ڕۆژنامە و گۆڤار کاری ڕۆژنامەنوسی کردوە و سەرجەم پلەکانی ڕۆژنامەنوسی بریوە و ئەندامە لەسەندیکای ڕۆژنامەنوسانی بەریتانیا.
- مەسعود بارزانی کاری ڕۆژنامەنوسی نەکردوە.
9. نوسین؛
- نەوشیروان مستەفا لەبواری مێژووی کۆن و نوێ و سیاسەت و کۆمەلناسی و ڕۆژنامەوانی نوسینی هەیە و کۆی کتێبەکانی دەکاتە (27) کتێب.
- مەسعود بارزانی تەنها یەک کتێبی (3) بەرگی لەسەر بارزانی نوسیوە.
10. دامەزراندنی حیزب؛
- نەوشیروان مستەفا ئەندامی دەستەی دەمەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و دامەزرێنەر و ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران بوو.
- مەسعود بارزانی هیچ حیزبێکی دامەزراندوە.
11. پۆستی حوکمرانی؛
- نەوشیروان مستەفا لەماوەی (24) سالی حوکمرانی و دەسەلاتداری کوردی هیچ پۆستێکی وەرنەگرتوە.
- مەسعود بارزانی لەسالی (1992-1996) سەرۆکی دیفاکتۆی دهۆک بوە و لە (1996-2005) سەرۆکی دیفاکتۆی هەولێر و دهۆک بوە و لە (2005-2013) سەرۆکی هەلبژێردراوی هەرێم بوە لە (2013-2015) دوو ساڵ وادەکەی درێژکراوەتەوە و ئێستاش لەسەر کورسی سەرۆکی هەرێمی بێ پالپشتی یاسایی.
12. زمان؛
- نەوشیروان مستەفا زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی و ئەلمانی دەزانێت.
- مەسعود بارزانی زمانەکانی کوردی و عەرەبی و
ئینگلیزی و فارسی ئەزانێت.
13. خێزانداری
نەوشیروان مستەفا لەتەمەنی (37) سالی هاوسەرگیری کردوە.
مەسعود بارزانی لەتەمەنی (22) سالی هاوسەرگیری کردوە.
14. مندال
نەوشیروان مستەفا خاوەنی (3) مندالە.
مەسعود بارزانی خاوەنی (8) مندالە.
15. شۆرشی ئەیلول
نەوشیروان مستەفا ڕۆلێکی کەمی دیوە لەشۆرشی ئەیلول و ماوەیەکیش بەنێگەتیڤی ڕۆلی بینیوە.
مەسعود بارزانی ڕۆلی کاریگەری بینیوە لەشۆرشی ئەیلول.
16. شۆرشی نوێ
نەوشیروان مستەفا کەسی دوەم و هەندێک جاریش کەسی یەکەمی ڕوداوەکان بوە لەشۆرشی نوێ بەهۆی بالادەستی یەکێتی لەو ماوەیەدا (19751988).
مەسعود بارزانی بەحیزبی دوەم ئەژمار دەکرێت لەشۆرشی نوێ لەروی کاریگەرییەوە و هەندێک جار بەحیزبی سێیەمیش دوای سۆسیالست.
16. پۆزەتیڤ
گرنگترین کارە پۆزەتیڤەکانی نەوشیروان مستەفا:
أ. بەرێوەبردنی شۆرشی نوێ.
ب. دانانی نەخشەی ڕاپەرین.
ج. شکاندنی دیواری ترس و کرانەوە بەروی دیموکراتیکردنی هەرێمی کوردستان.
گرنگترین کارە پۆزەتیڤەکانی مەسعود بارزانی:
أ.بەشداری شۆرشی ئەیلول لەناوەندی بریاردان.
ب. هەلگیرسانی شۆرشی گولان
ج. بەنێودەولەتی کردنی دۆسییەی کورد.
17. نێگەتیڤەکان
گرنگترین خالە نێگەتیڤەکانی نەوشیروان مستەفا:
ا. بەشداری نێگەتیڤ لەشۆرشی ئەیلول.
ب. شەری پشت ئاشان و قەرناقە.
ج. زەبر و توندوتیژی لەسەردەمی شاخ.
گرنگترین خالە نێگەتیڤەکانی مەسعود بارزانی:
أ. شکستی ئاشبەتال
ب. پەیوەندی نادروست لەگەل ولاتانی دراوسێ
ج. 31 ئاب و کارەساتی شەنگال
18. هەوالگیری
نەوشیروان مستەفا یەکێکە لەدامەزرێنەرانی دەزگای زانیاری لەسالی 1991.
مەسعود بارزانی دامەزرێنەری دەزگای پاراستنە لەئایاری 1966.
19. مۆدێلی حوکمرانی
نەوشیروان مستەفا کاری ئۆپۆزسیۆن بونی داهێنا لەمۆدێلی حوکمرانی لەهەرێمی کوردستان.
مەسعود بارزانی تەنها ئەدای دەسەلاتداری کردوە.
20. مەدەنی
بزوتنەوەکەی نەوشیروان مستەفا بزوتنەوەیەکی مەدەنی بێ چەکە.
حیزبەکەی بارزانی حیزبێکی چەکدارە.
21. پەرلەمان
بزوتنەوەکەی نەوشیروان مستەفا تەمەنی (6) سالە و خاوەنی (24) کورسیە.
حیزبەکەی بارزانی تەمەنی (71) سالە و خاوەنی (38) کورسیە.
22. دیدار
نەوشیروان مستەفا بەئاسانی هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت دیداری بکات.
بۆ گەشتن بەدیداری بارزانی پێویستە دەیان ڕێکار بگیرێتە بەر، وەهاولاتی ئاسایی ناتوانێت دیداری بکات.
23. بنەمالە
نەوشیروان مستەفا بنەمالە و خێل و عەشیرەت بەهۆکارێکی نێگەتیڤ دەبینێت لەکاری سیاسی و دیموکراتیکردنی کۆمەلگە.
مەسعود بارزانی بەخالێکی ئێجگار کاریگەر و پۆزەتیڤی دەبینێت.
24. بنەمالە لەنێو حیزب
نەوەکانی نەوشیروان مستەفا هیچ ڕۆلێکیان نیە لەنێو بزوتنەوەی گۆران.
نەوەکانی بارزانی ڕۆلی کاریگەریان هەیە لەحیزب.
25. ڕەگەزنامە
نەوشیروان مستەفا تەنها ڕەگەزنامەی عێراقی هەیە.
مەسعود بارزانی جگە لەرەگەزنامەی عێراقی ڕەگەزنامەی نەمسایی هەیە.