دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
#گوێزی هەورامان# بەدەست دەشکێت ئەم وتەیە هەر لەخۆوە نەهاتووە، سروشتی ناوچەی هەورامان کارێکی وایکردووە ئەو ناوچەیە بە بەرهەمهێنانیباشترینگوێز بناسرێتەوە بۆ ئەمساڵیش هەورامییەکان لە خۆمادەکردندان تا بەو بەرهەمە بازارەکانی هەرێمی کوردستان پڕبکەنەوە، سەرەڕای نەخۆشی و هاوردەکردنی بەرهەمی بیانی کێشەی بۆ دروستکرد.
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی کشتوکاڵی پێدەچێت ئەمساڵ گوێزی هەورامان گرفتەکانی تێپەڕاندبێت کە ئێستا وەرزی تەکاندنی گوزێزە و ئەگەر هەیە بەرهەمی ئەمساڵ لەساڵی ڕابردوو زۆرتر و باشتر بێت.
ڕەزا حەمەمراد، خاوەنی یەکێک لە باخەکانی دارگوێز لە سنوری ناحییەی بیارەی ناوچەی هەورامان بە دواڕۆژی وتساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی پایزدا دەستدەکەین بە تەکاندنی دارگویزەکانمان، ئەوەش بە بەکارهێنانی دارێکی تایبەت بە درێژی پێنج تا شەش مەتر، ئەو کەسەش کە دەچێتە سەر دارگوێزەکان دەست دەکات بە تەکاندنی گوێزەکان کە پێی دەوترێت (شەنیەر) و ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەو کارەمان دەستپێکردووە.
وتیشیدواتر گوێزەکان کۆدەکەینەوە و بە گوێرەی پێویست بەشی خۆمانی لێهەڵدەگرین ئەوەی دیکەی دەخەینە بازاڕەوە.
ڕەزا حەمەمراد ئاماژە بەوەدەکات کە سەرەڕای ئەوەی سەرەتای ئەمساڵ لەگەڵ گوڵکردنی دار گوێزەکان نەخۆشی (لاڕەشە) توشی زۆرێک لە باخەکانی ناوچەکە بووە بەڵام توانراوە لەڕێگەی بەکارهێنانی چەند دەرمانێکەوە زاڵبین بەسەر ئەو نەخۆشیەدا و نەهیڵن زیانێکی ئەوتۆ بە دارگوێزەکان بگات.
ئەزموونی هەورامییەکان لەگەڵ چاندن و بەرهەمهێنانی گوزێدا مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە کە بەهۆیەوە ئەزموونیان لەو بوارەی کشتوکاڵدا پەیدا کردووە کە پێشی ناسراون.
ئاوێسەر هەورامی کە خاوەنی یەکێکی ترە لە باخە گوێزەکانی ناحیەی تەوێڵەی سنوری هەورامان بۆ دواڕۆژ ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی کە ژیانی زۆرێک لە خاوەن باخەکانی هەورامان لەسەر بەرووبوومی کشتوکاڵی و گوێزە بەڵام هاوردەکردنی گوزێ لە وڵاتانەوە زیانی بە کارەکەیان گەیاندووە.
ئاوێسەر هەورامی دەڵێتبەهۆی هاوردەکردنی گوێزی وڵاتی ئێرانەوە گوێزی هەورامان بە نرخێکی گونجاو ساغ نابێتەوە، چونکە گوێزی هاوردەکراوی ئێران باجی لەسەر دانانرێت و بە نرخێکی هەرزان دەفرۆشرێت، ئەمەش وایکردووە کە گوێزەکەی ئێمە بەنرخێکی کەمتر بیفرۆشین.
ئەمساڵ هەزار گوێزی پلە یەک بە بڕی 65 هەزار تا 70 هەزار دینارە و گوێزی پلە دوو بڕی 55 هەزار دینار دەکات و گوێزی پلەی سێش 45 تا 50 هەزار دینار دەکات لە بازارەکانی هەرێمدا.
ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی #هەڵەبجە# بە دواڕۆژی ڕاگەیاندلە سنوری پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە 80 هەزار دارگوێزی بەردار بوونیان هەیە کە زۆربەیان دەکەونە ناوچەی هەورامان بەتایبەت تەوێڵەو بیارەوە، بەڵام بە دوورنەبوون لە چەندین نەخۆشی و گرفت کە ئەوە ئەرکی ئێمەیە چارەسەریان بکەین.
وتیشی لەمساڵدا جۆرە نەخۆشییەک توشی دارگوێزەکانی هەورامان بووە کە بەهۆیەوە درەختەکە وشک دەبێت یاخود کاکڵەکەی ڕەش دەبێت و لەناودەچێت بەڵام ئێمە توانیمان لەڕێگەی دەرمانی قڕکەرەوە چارەسەری ئەو نەخۆشییە بکەین و لە داهاتوشدا هەرچیمان پێبکرێت بۆ زیادکردنی بڕی بەرهەمی گوێز ئەنجامی دەدەین.[1]
17-10-2017