داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری #کەلار#ی ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان# دەکەین بەبۆنەی کشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوری خانەقین، خۆشییەکانیان بە هێمنی دەرببڕن و دان بەخۆیاندا بگرن، هەروەها خۆیان بەدور بگرن لە تەقەی خۆشی و شەڵەژاندنی ناو شار، داواش دەکەین لەپێناو پاراستنی ئەمنیەتیان و هەستیاری بارودۆخەکە، هاونیشتمانیان لە کەلارەوە نەچن بۆ خانەقین، دڵنیای هەموو لایەکیش دەکەینەوە ئاسایش و پۆلیسی کەلار و گەرمیان بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لە ئەرکدان.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان
19-10-2017