#دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ# ئیدانەی تاوانەکانی #حەشدی شەعبی# بەرامبەر هاوڵاتیانی #کەرکووک# و دوز #خورماتو# دەکات و بە #تاوانی جەنگ#ی لەقەڵەم دەدات.
بەداخەوە دوای ڕوداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 ی کەرکووک و دوزخورماتوو شوینەکانی ترو تەنانەت پیش ئه و ڕوداوو هێرشانەش، هێزەکانی حەشدی شەعبی لەناوچەکانی دووز خورماتو دەیان پێشیلکاری و تاوانیان بەرامبەر هاوڵاتیانی ئه و ناوچانە ئەنجام داوە تەنها بەهۆی جیاوازی نەتەوەیی و تائیفی و مەزهەبی، ئه و تاوانانەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەکاتێکدایە کە ئه و هێزە لەلیستی شەرمنی نەتەوە یەکگرتوەکان هەژمارکراوه و بەشێک له و تاوانانەش بەهاوکاری هێزەکانی سوپای عێراق و تەنانەت بەبەرچاوی هێزە ئەمنیەکانی عێراقەوە ئەنجام دەدەن، بەشێک لەوتاوانانەش دەچێتە چوارچێوەی تاوانەکانی جەنگ. ئەمەش وای کردوە کە سەدان هاوڵاتی ئاواره و دەربەدەر بون لەخاک و ماڵی خۆیان لەهەردوو شاری کرکوک و دوزو خورماتو و چەند ناوچەیەکی ترو ڕویان لەشارەکانی هەرێمی کوردستان کرد. بەداخەوە ئێمە لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ وێرای ئەوەی ئیدانەی ئه و تاوان و پێشیلکاریانە دەکەین کە لەلایەن حشدی شعبی یەوە بەرامبەر هاوڵاتیانی مەدەنی و بەتایبەت ژن و منداڵان دەکرێت لەهەمان کات نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بێ دەنگی و چاوپۆشینی حکومەتی عێراق و لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئاست ئه و تاوانانە وە بەتایبەت بێ هەڵوێستی و بێ دەنگی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێڕاقی توشی سەر سوڕمانی کردین کە تا ئەمڕۆش هیچ بەدواداچون و هەوڵویستێکیان نەبوە بە ڕامبەر ئه و تاوانانه و تەنانەت بەپەیامێکیش ئیدانەی ئه و هەمو پێشیلکاری و تاوانەیان نەکردوە کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ئەنجامدرا. بۆیە پێویستە هەرچی زووە چیتر ڕێگە به و هێزە نەدرێت بەردەوام بێت لەسەر ئەنجامدانی تاوانەکان و کوشتن و تاڵان کردنی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان له و ناوچانە بەتایبەت لەشاری کرکوک و دووزخورماتو. داواش دەکەین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەجدی بێتە سەرخەت و وڵاتانی دۆست و جیهان بەگشتی تەنها تەماشاکارنەبن.
هەر لێرەوەش بەپێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی جەماوەری دڵسۆزو مرۆڤ دۆستی شارەکانی هەولێروسلێمانی و گەرمیان بکەین بۆ ئه و بەدەمەوە هاتن و پێشوازیەی لە خوشک و براکانی خۆیان کرد کە ئاوارەی ئه و شارانە بون ویان بڵێین میوانی ئه و شارانە بون وە هەروەها سوپاسی یەکە ئیداری و دام و دەزگاکانی ئەمنی و خزمەتگوزاریش کە هەمووان بەیەکەوە هاوکار بون لە دابین کردنی شوێن و پێداویستی و خۆراک و خزمەتگوزاری بۆ ئاوارەکان و به و کارەش کەمێک لە ئازاری ئه و خەڵکەیان کەمکردەوە. مێژوەکی پر شانازی تریان تۆمار کرد.
لەگەڵ ڕێزماندا.
دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ / هەریمی کوردستان
19-10-2017