ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە# ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکاندا، لە دەوروبەری #وان# 10 سەربازی تورک کوژراون و شەشی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا زانیاریی سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکانی ڕاگەیاند.
هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی 23ی مانگ سوپای تورک لە دۆڵی ماسیرۆی سەربە وان ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد و تا کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەو دۆڵەیان تۆپباران کرد، پاش تۆپبارانەکان گەریلاکانمان چالاکییەکییان دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا شەش سەربازی تورک کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون، پاشان هێزەکانمان دوو چالاکیی دیکەیان دژی ئەو هێزانە ئەنجامدا، و چوار سەربازیان کوشت.
لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: 24ی مانگ سوپای تورک لە 12 گوندی سەربە مێردین قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند و پاشان دەستیکرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لەو ناوچەیەدا، گەریلاکانمان دژی ئەو ئۆپەراسیۆنە چالاکییەکیان ئەنجام دا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
لە بەشێکی دیکەدا هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، دوێنێ گەریلاکانمان دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجام دا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا، ڕۆژی 24ی مانگیش گەریلاکانی یەژاستار چالاکییەکی دیکەیان ئەنجام دا، لەو چالاکییەشدا سەربازێک کوژرا.[1]
26-10-2017