سەرۆککۆماری فەرەنسا ئاگاداری بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەڕێز #مەسعود بارزانی#یە، کە بڕیاریدا لە ڕۆژی یەکی نۆڤەمبەرەوە دەستبەرداری پۆستەکەی بێت. سەرۆککۆماری فەرەنسا ڕێز لە ڕۆڵی مێژوویی بەڕێز مەسعود بارزانی دەگرێت لە سەرۆکایەتیی کوردستانی عێراق. سەرۆککۆمار هەروەها ڕێز لە کارەکانی (بارزانی) لە شەڕی دژی داعش دەگرێت کە بەهۆیەوە پێشمەرگە ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان لەو شەڕەدا گێڕا.
فەرەنسا پەیوەندی دێرین و قوڵی دۆستایەتی لەگەڵ کوردانی عێراقدا هەیە و، هەمیشە لەپێناوی داننان بە تەواوی مافەکانی کورد لەنێو دەستووری عێراقدا کاری کردووە. هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە هەرێمەکەدا دەبنە هۆی ئەوەی ڕەگی دیموکراسی لە کوردستان پتەوتر بێت.
سەرۆککۆماری فەرەنسا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکات لە هەموو جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دوور بن و، بەردەوام بن لە گرتنەبەری ڕێگەی دیالۆگ بە پاڵپشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هێنانەدی ئاشتیی بەردەوام لە عێراقێکی یەکگرتوودا.
فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ ئاسانکردنی ئەنجامدانی ئەو دیالۆگە لە هەفتەکانی داهاتوودا.[1]
30-10-2017