دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕادەگەیەنێت، حکومەتی عێراق پابەندنابێت بە دانەوەی #قەرز#ی ئه و کۆمپانیا #نەوت#ییانەی لەهەرێم کاردەکەن و، دەڵێت ئەستەمە ڕێگەچارەیەک بۆ کێشەی قەرزەکانی هەرێم بدۆزرێنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی سەنتەری لێکۆڵینەوە و زانیاری ستراتیژی کوردستان، جگە لە قەرزی فەرمانبەران و کۆمپانیا ناوخۆییەکان، حکومەتی هەرێم بڕی حەوت ملیار دۆلار قەرزداری ئه و کۆمپانیا نەوتییانەیە کە لەهەرێمی کوردستان کاردەکەن.
لەبارەی دانەوەی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان، ئەحمەد حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان لە کوردستان بە گرێبەست کراوە، ئه و گرێبەستەش لەنێوان دوولایەندا بووە، واتا لەنێوان کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێم، بۆیە حکومەتی عێراق پابەندنابێت بە دانەوەی قەرزی ئه و کۆمپانیا نەوتییانەی لەکوردستان کاردەکەن.
وتیشی شێوەی قەرزەکانیش یەکێکی تر دەبێت لە گرفتەکان، کە ئایا چۆن و بۆ چەند ساڵ و بەچ شێوەیەک ئەنجامدراوە؟.
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئه و گرێبەستانەی کە حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەنجامیداوه و قەرزی وەرگرتووە، ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتی کێشەکە ئەوەیە پەرلەمانی کوردستان ئاگاداری وردەکاری گرێبەست و قەرزەکان نییە، بۆیە ئەستەمە ڕێگەچارەیەک بۆ قەرزەکانی هەرێم لەبواری نەوت بدۆزرێتەوە.
دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی کەرکووک و بەشێک لەناوچە کێشەلەسەرەکان و بیرە نەوتییەکانی هەرێم لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە 16ی تشرینی یەکەمی 2017، هەرێمی کوردستان بەرهەمی فرۆشتنی نەوتی ڕۆژانەی بۆ کەمتر لە 300 بەرمیل نەوت دابەزیوە، ئەمەش کێشەی بۆ ئه و کۆمپانیا نەوتییانە دروستکردووە، کە پێشتر قەرزیان بە هەرێمی کوردستان داوە.[1]
05-11-2017