دوێنێ لە ڕێگەی هەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنەوە هەواڵێک بڵاوکرایەوە گوایە لە سنووری ناحیەی نەوجول هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش لەگەڵ چەکدارانی #داعش#دا بەشەڕ هاتوون، بەڵام ئێمە لە ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی #گەرمیان#دا ئەم هەواڵە ناڕاستە ڕەتدەکەینەوە، چونکە ڕووداوەکە زیاتر لە قەبارەی خۆی گەورە کرایەوە، ئەوەی ڕوویداوە، چەند چەکدارێکی هەڵهاتوو و پەرتەوازەی داعش لە گوندێکی نێوان دوز#خورماتوو# و سلێمان بەگ نەک ناحیەی نەوجول، ویستویانە کاری تێکدەرانە بکەن، بەڵام ئاسایش پێشتر زانیاریی لەسەر جموجۆڵیان هەبووە، دواتریش هەر لەو گوندە هێزەکانی ئاسایش چوونەتە سەر ئەو چەکدارانە و دوای ڕووبەروبوونەوە یەکێک لە چەکدارەکان کوژراوەو ئەوانەی تریان هەڵهاتوون.
لێرەوە داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان بکەن بەتایبەت ئەم ڕووداوە، چونکە پەیوەندیی بە ژیانی ئاوارەکانی دوزخورماتوو هەیە کە لەو سنوورەن لە ئێستادا، ئەمە جگە لەوەی کاریگەری خراپی لەسەر کاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەبێت کە هاوکاریی سەرەکی ئاوارەکانی دوزخورماتوون، ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی ناوچەکەش بڵاودەبێتەوە.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان
09-11-2017