حاڵی قنگی خۆشە
ئەم دەربڕە بە تەوسەوە دەگوترێت بە کەسێک کە حاڵ و گوزەرانی نالەبار بێت لە هەموو ڕوويەکەوە ئابوری و کۆمەلايەتی و بژێوی و تاد کەچی لە شێنەيی و ناو کۆڕ و کۆبونەوەشدا بە باڵا و حاڵی خۆيدا هەڵبدات يان پەرێشان بێت و وازيش لە کارێک نەهێنێت پێی دەوترێت(حاڵی قنگی خۆشە).