ماکەری ئابلاخە
ئابڵاخ دێيەکی ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی بوو ئێستا تێکەڵ بە شار بووە، ديارە ماکەرەکانيان دەستەمۆ و دەستە پاچە و بەگوێکەر بوون و هەرچيەکت لێ بار بکردنايە دەيانبرد و گوێی خۆيان شۆڕکردۆتەوە ئينجا لێرەدا بە مەبەست بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێک کە زۆر بە گوێکەر بێت و هەرچی لێی باربکەی ملی خۆی شۆڕدەکاتەوە ڕێگە دەگرێت.