سينگ شێری ماکەر پشتە
سينگ لەپێشە و وەک شێر خۆی دەهێنێتە بەرچاوان و لە پشت و قوەت و هێزيشدا پشتێکی ماکەری هەيە وگوێی شۆڕدەکاتەوە و باربەرێکی باشە و قەوچەقەوچيش دەکات، ئەم ئيديۆمە بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە زۆر بەخۆی هەڵدەدات و لە خۆهەڵکێشان خۆی دەهێنێتە ڕێزی شێرەوە و لە لێ قەومان و پێويستيشدا وەک ماکەر دەردەکەوێت و بێ دەسەڵات و گوێ لەمشت و باربەرە.