چەند ڕاستییەک بۆ بەردەم لێژنەی بەدواداچون بۆ خانەنشینی نایاسایی هەرێمی کوردستان:
لەسەرو بەندی لێدوانێکی بەندە سەبارەت بە خانەنشینان لێژنەیەک پێکهاتووە لەوەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەدواداچون بۆ ئه و بابەتە،من وەک ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەست خۆشیان لێدەکەم کە ئه و بابەتە زوو یەک لایی بکەنەوە بزانن چەندە خەڵکمان هەیە بەنایاسایی خانە نشین کراون ئەم زانیاریانەش دەخەمە بەردەستیان بۆ ئەوەی کارئاسانی بیت بۆیان :
من وەک ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەست خۆشیان لێدەکەم کە ئه و بابەتە زوو یەکلایی بکەنەوە بزانن چەندە خەڵکمان هەیە بەنایاسایی خانەنشینکراون ئەم زانیاریانەش دەخەمە بەردەستیان بۆ ئەوەی کارئاسانی بیت بۆیان :
1.خانەنشینی یاسایی تەنها ئەوانەن کە سەرجەمیان لە سندوقی خانەنشینی موچە وەردەگرن کە لەژیانی فەرمانبەریتیدا پارەیان به و سندوقە داوە.
2. نابێت خانەنشین لەوەزارەتی پێشمەرگە خانەنشینی وەرگرن.
3.لیستێکم لایە ناوی 2216 کەسی تیایە کە پەرلەمانتاری عێراقی فیدراڵ و بەرێوەبەری ناحیەی جێ ناکۆکەکان و کەسانێک کە لە بەغداد پاسەوانی هەندێ بەرپرسی تیدایە کە خانەنشینی پێشمەرگەشن بە پلەی بەرز لە هەرێم.
4.خانەنشین بە پێی یاساکانی عێراق واتە ئه و کەسانەی کە تەمەنی یاساییان بۆ خانەنشینی تەواو بێت و فەرمانبەر بن و لێبڕینی خانەنشینیان دابێت بەسندوقی خانەنشینی عێراق.
5. دەست بردن بۆ سندوقی خانەنشین و سەرف کردنی پارەکەی دەبێت لێپێچینەوەی بۆ بکرێت چونکە ئەوە پارەی ئامانەتە نابیت لەژێر هیچ پاساوێکدا دەستکاری بکرێت سزای تایبەتی هەیە.
لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ لیژنەکە دڵنیابن هیچ مەبەستیکم نییە جگە لە دڵسۆزی نەبێت بۆ گەل و وڵاتەکەم.
#ئەحمەد حاجی ڕەشید#
بڕیاردەری لیژنەی دارایی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
15-11-2017