بەشی کرماشان- پاش بوومەلەرزە بەهێزەکەی سەرپێڵ زەهاو تا کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 410 بوومەلەرزەی دیکە لەو ناوچەیەدا تۆمار کراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی ژێئۆفیزیکی زانستگای تاران لە کاتژمێر 21:48 خولەکی ڕۆژی 21ی گەڵاڕێزانەوە تا کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی 25ی گەڵاڕێزان ڕێژەی 410 بوومەلەرزەی لە دەڤەری سەرپێڵ زەهاوی کرماشان تۆمار کردووە.
لەو ڕێژەیەش 262 بوومەلەرزە بە گوڕی 3 ڕیختەر، 118 بوومەلەرزە بە گوڕی 3 و 4 ڕیختەر و 30 بوومەلەرزەش بە گوڕی نێوان 4 و 5 ڕیختەر تۆمار کراوە.
گەورەترین بوومەلەرزەش کاتژمێر 7:57 خولەک ڕۆژی 22ی گەڵاڕێزان تۆمار کراوە کە گوڕەکەی 4.7 بوو و لە دەوروبەری سەرپێڵ زەهاو ڕووی دا.
شیاوی ئاماژەیە؛ بوومەلەرزەیێک بە گوڕی 7.3 ڕیختەر لە ناوچەی ئەزگەلەی پارێزگای کرماشان کاتژمێر 21:48 خولەکی شەوی یەکشەممە/ 21ی گەڵاڕێزان ڕووی دا و بەو هۆیەشەوە خەساری گیانی و ماڵیی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە کەوتووە و ڕەوتی فریاگوزاری و یارمەتی گەیاندن بە لێقۆماوان تا ئێستاش بەردەوامە..[1]
16-11-2017