چیتر هەرەشە مەکەن خۆتان مە خەنە بەر غەزەبی میللەتە شورشگێرەکەمان، ئەوانەی هەرەشە و گورەشە دەکەن لێمان لە سەر خاکی پیروزی شەهیدان شۆێنیان نابێت، خۆتان بپارێزن، گەلێکمان هەیە لە مردن ناترسێ، ڕێبەرێکمان هەیە، (نە سەروک قەبیله)، بەلکو ڕەگەکانی ئەم ڕێبەرە دە گەرێتەوە بۆ مێژووی مەعریفەت و تەریقەت بۆ 200 سال له مەوبەر، بۆ ئه و کاتەی کە دەرگە گەورەکانی زیندانەکانی سولتانە عوسمانیەکان پێیان نەکرا شێخ موحەمەدی بارزان
(قدس سرە) لە زیندان دا ڕابگیرێت، و ناچار بە ڕێز و تەقدیرەوە بەره و بارزان بە ڕێکرا، و چۆن شێخ ئەحمەدی بارزانی (قدس سرە) لە دەریای وان دەرباز دەبێت، سەیری ئەرشیفی خۆتان بکەن.
رێبەرمان 54 سال چەکی پێشمەرگایەتی هەلگرتووە و لە ناو دەریای خۆێن و فرمێسک و تێکوشان چاوی بە دونیای هەڵهێناوە، دەرچووی زانکوی گەل و جەماوەر و خۆاناسین و کوردایەتیە، نە تەنها دەتوانێت دەولەت دروست بکات بەلکو دەتوانێت ڕێبەرایەتی دەولەت مەدارەکان بکات، هەڵە مەکەن تاکو پەشیمان نەبن، زور جار پەشیمانی سودی نیە.
براتان
ئەدهەم بارزانی
29-09-2017