قەڵای ئازادیی و پارێزەرو مافپەروەرو دیپلۆمات و سەرۆک و نووسەرو ڕۆژنامەنووسی گەورەی کورد #مام جەلال#.. ئەمڕۆ 3/10/2017 لە بەرلینی پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد..
مام جەلال دارێژەری سیاسەتی ئاشتی و برایەتی و ئازادی وتن و ئازادی ڕەخنە، دارێژەری بیرۆکەی نان و ئازادی بۆ نووسەرو ڕۆژنامەنووسان، مامی هەموو ڕۆژنامەنووسان بوو، چادرو پارێزەری مافەکانی قەڵەم بەدەستەکان بوو.. بەرۆشتنی مام جەلال میدیای کوردی و ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کۆڵەکەیەکی گەورەو پشت و پەنایەکی لەبن نەهاتوویان لەدەست دا.. مام جەلال هاوشانی جەواهیری لە عیراقەوە لەساڵی 1959 دا سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عیراق یان دامەزراند و جەواهیری بە سەرۆک و مام جەلال بە جێگر هەڵبژێرا..
لەوساتەوە ئەم کەڵە پیاوە سەرکردەیە بەردەوام بەرگریکاری سەرسەخت و پارێزەری مافەکانی ئێمەی ڕۆژنامەنووسان بوە، سیاسەتی وشە بەرامبەر بە وشەی کردە بیرۆکەی خۆیی و حزبەکەی، ڕێزگرتن و خۆشویستنی مام جەلال بۆ ڕۆژنامەنووسان بووە نەریتێک کە دەبوایە هەموو سەرکردەکانی کورد چاوی لێ بکەن و لاسایی بکەنەوە..
بۆ مەرگی مام جەلال ئەندامی #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان# و ئەندامی فەخری و جێی شانازیمان.. پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان و سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئازادیخوازانی جیهان دەکەین بۆ کۆچی دوایی ئەم قوببەیەی لەژێر سێبەریدا دەمانتوانی بحەسێینەوە، بەڵام سەد حەیف بۆ کۆچی دوایی شێری قەڵەم و بەوری ئازادیی..
لقی سلێمانی
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
03-10-2017