سەرچۆپی دەباتەوە سەر تەشتی نانی
هەڵپەڕکێ و شايی و زەماوەند بۆ خۆشی و دڵخۆشی دەربڕينە، ئينجا ئه و کەسەی يەکەم کەسی شاييەکەيە و شاييەکە دەبات بەڕێوە و هەڵی دەسوڕێنێت پێی دەوترێت(سەرچۆپی يان سەرچۆپی کێش) ئينجا ئەگەر ئه و سەرچۆپی کێشە مەبەستی هەڵپەڕينەکەی لە خۆشيەوە بگۆڕێت بۆ مەرامێکيتری کە خۆی گەرەکيەتی بەتايبەتی بۆ بەرژەوەندی ماددی، بەهەمان ئه و کەسانەی کە کارێکی نيشتمانی ونەتەوەيی و بزاوتێکی خزمەتکردن وئاينی و تاد دەکەن کە ئامانجی سەرەکيان پول و گيرفان و وورگ پڕکردنە لە کوردەواريدا به و کەسانە دەوترێت(سەرچۆپی دەباتەوە سەر تەشتی نانی).