دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 21 هەزار پاسەوانی تایبەتی بەرپرس و بارەگا حزبییەکان بوونی هەیە، بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆش داوادەکات بەشێک له و کەسانە ڕاژەکەیان بگوازرێتەوە بۆ سەر دامەزراوە ئەمنییەکانی تر.
بەپێی ئه و داتاو ئامارانەی دەست دواڕۆژ، کەوتوون زیاتر لە 21 هەزار کەس بە ناوی پاسەوانی تایبەت لەبەڕێوبەرایەتی پاسەوانی تایبەتی سەر وەزارەتی ناوخۆ موچە وەردەگرن، سەرجەم پاسەوانەکانیش بریتین لەپاسەوانی بارەگای حزبەکان، پاسەوانی وەزیرو ئەندامانی پەرلەمان و سکرتێری حزبەکان و ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بەشێک لە حزبەکان، خانەنشینانی پلەی تایبەت، پیاوماقولان، ژمارەیەکی بەرپرسی باڵای هەرێم.
هەربە پێی زانیارییەکان، ئه و ژمارەیە لەپاسەوانانی تایبەت، ئه و کەسانە ناگرێتەوە کە بە ناوی پاسەوانی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، یاخود پاسەوانی سەرۆکی پەرلەمان و حکومەت و هەرێم و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە تۆمارکراون.
لەوبارەیەوە سامی جەلال، بەڕێوبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆ بۆ دواڕۆژ وتی لەرابردوودا لیژنەیەک لەوەزارەت دروستکرابوو، بۆ ئەوەی جارێکی تر پێداچوونەوە بە پاسەوانی بەرپرس و بارەگا حزبیەکاندا بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پاسەوانی تایبەت بە پێی ڕێنماییەکان، دەبێت ڕێکبخرێنەوه و ڕاژەکانیان بۆ ئه و شوێنانە بگوازرێتەوە کە پێویستیان پێییەتی.
لای خۆیەوە فرسەت سۆفی، سەرۆکی لیژنەی نەزاهە لەپەڕلەمانی کوردستان بەدواڕۆژی وت لەلیژنەی چاکسازیی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت ڕەشنووسێک داڕێژراوە بەمەستی ڕێکخستنەوه و چاکسازیکردن لەپاسەوانی بەرپرسان.
وتیشی چاکسازیکرن لەپاسەوانانی تایبەت پێویستە بەپێی ئەولەویەتی کارەکانی پەرلەمان، باسی لێوەبکرێت.[1]
21-11-2017