خودا خودايە ئەويکە تۆز و بايە
دەگێڕنەوە پياوێکی چەتە و ڕێگر کاری چەتەوڵی و دزی بووە لەسەر ڕێی کاروانەکان، زۆر تەوەزڵ و نا کاسب-يش بووە و هەردەم سەرخوان و سفرەکەی ڕازاوە و پڕ خۆراک و خواردن بووە و لێيان پرسيووە ئەرێ کابرا ئەتوو هيچ کارەکيش نا کەيەت و لەخوا بەزياديش بێت بەردەوام کاسەت پڕە و تێر و تەسەليش دياری ئەويش لە وەڵامدا دەڵێت: خودا خودايە ئەويکە تۆز و بايە.