ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش سەرنجیان خستەسەر پەسندکردنی هەوڵەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
ئەنجوومەنەکە هەروەها داوای لەلایەنەکان کرد دەست بە دیالۆگ بکەن لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا. ئەنجوومەنەکە باسی لە بڕیاری دادگای باڵای عێراق سەبارەت بە گشتپرسییەکەی کوردستان کرد و ئەو ڕاستییەی باسکرد کە دەسەڵاتە فیدراڵی و هەرێمییەکان پابەندیی تەواویان بۆ ڕێزگرتن لە دەستوور وەک بنەمایەک بۆ دانوستاندن دوپاتکردەوە. لەوە زیاتر، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە پێشوازییان کرد لە دەربڕێنی ئاشکرای ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ و نیشاندانی پاڵپشتیی تەواوی ئەنجوومەنەکە بۆ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێخۆشکردن بۆ گفتوگۆکان. هاوکات لەگەڵ پێویستیی هەڵبژاردنی نیشتمانیی سەرکەوتووانە لە مانگی ئایاری 2018.
ئەندامانی ئەنجوومەنەکە داوا دەکەن هەموو هەنگاوەکان بگیرێنەبەر بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی خێرخوازانە و سەلامەتانەی هەموو ئاوارە ناوخۆییەکان بۆ بارودۆخێکی سەقامگیر و ئەمن بەزوویی.
ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش ڕێزی خۆیان دووبارەکردەوە بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاک و یەکێتیی عێراق. ئەوان هەروەها دوپاتی گرنگیی ڕێزگرتنیان لە ماف و خواستەکانی هەموو هاوڵاتییانی عێراق کردەوە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی تەواوەتیی دەستووری عێراق.
ئەنجوومەنی ئاساییش[1]
23-11-2017