بە قەلێ دەڵێ گدی گدی
قەل ڕەنگی ڕەشە و گدی گديش بانگکردنی بزنە، هەڵبەت بزنيش زۆرينەيان لە کوردستان ڕەنگيان ڕەشە، ئينجا ئەم ئيديۆمە لێرەدا بۆ چەند مەبەستێ بەکارهاتووە:
يەکەميان: واتە کەسێکی نەسەڵمێنە و بشفڕێ هەر پێی وايە بزنە.
دووەميان: کەسێکی هەژار و نەدار بێت پێی دەوترێت بابە زۆر هەژارە و هيچی نيە و بە بزنێ دەڵێ گدی گدی.
سێيەميان: نەفام و نەزانە قەلێ ببينێ پێی وايە بزنە و پێی دەڵێت گدی گدی.