مەڕە گەڕەی ناو لەوەڕێ هەڵدەپەڕێ و نالەوەڕێ
مەڕێکی گەڕ و لاواز ئەگەر لەناو لەوەڕگا بێت و هەڵپەڕێ و نەلەوەڕێ کەواتە بەچی قەڵه و بێت، ئەم ئيديۆمە بۆ مرۆڤێکی هەژار و نەدار بەکاردێت کە کاسبی و کار زۆر بێت و ئەويش گەڕۆک بێت و هيچ کاسبيەک بۆ ماڵ و مناڵی نەکات ئەوا هەر بە هەژاری و دەست کورتی دەمێنێتەوە.