ماڵی با بە با دەچێ
لە ناو کوردان ووتراوە ئه و پوش وپەڵاش و کاغەز و نايلۆن(لايلۆن)ەی با هێناويەتيە گۆڕەپان و تەختاييەکەوە هەر باش دەيگوازێتەوە بۆ شوێنێکی تر ئينجا لێرە(ماڵی با) خوازراوە به و پوشە پەلاشەی با هێناويەتی ئينجا سەروەت و سامانی لەخۆوە بێ ماندوبوونيش دەست کەوتبێ دەگرێتەوە و (بەبا دەچێ) واتە هەر باش دەيباتەوە يان زوو بە فيڕۆ دەچێت وەک بە دەستهێنانەکەی.