رێکخراوی یونسێف لەعێراق و هەرێمی کوردستان، ئاشکرایدەکات زیاتر لە 300 پرۆژەی بۆ دروستکردنی باڵاخانەی قوتابخانەکان بەهۆی قەیرانی دارایی وەستاون و کەرتی پەروەردەی هەرێمیش پێویستی بە دروستکردنی چوار هەزار قوتابخانەی دیکە هەیە.
لە ڕاپۆرتێکدا، ڕێکخراوی یونسێف لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە بارەی دۆخی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاویکرۆتەوه و کۆپیەکی دەست دواڕۆژ، کەوتووە ئەوەخراوەتەڕوو، هەرێمی کوردستان پێویستی بە دروستکردنی چوار هەزار قوتابخانەی ترە و لەگەڵ بەردەوام نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە کۆنەکان، چونکە هێشتا دوو دەوامی و سێ دەوامی لە قوتابخانەکان بەردەوامی هەیە، ئەمەش پێچەوانەیە لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان.
راپۆرتەکە، دەشڵێت زیاتر لە 300 پڕۆژەی بۆ دروستکردنی باڵاخانەی قوتابخانەکان بەهۆی قەیرانی دارایی وەستاون.
یونسێف، ئاشکراشیکردووە، لە دوای 26 ساڵ ژمارەی قوتابی لە 534 هەزارەوە بووەتە یەک ملیۆن 735 هەزار و ژمارەی مامۆستایان لە 21 هەزارەوە بووەتە 136 هەزار، هەزار، 320 قوتابخانە زیادیکردووە بۆ شەش هەزارو 789 قوتابخانه و ڕێژەیی نەخوێنەواریش لە 34% کەمبووەتەوە بۆ 15%.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، لە ئێستا زیاتر لە 300 پڕۆژەی باڵاخانەی قوتابخانەی پەروەردەیی بە هۆی قەیرانی دارایی ڕاوەستاون.
بە پێی یونسێف، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە نیازە لەساڵی 2023وە منداڵان لە تەمەنی 5 ساڵیەوە لە قوتابخانەکان وەربگرن و ئامانجیشیانە ڕێژەی خوێندنی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان لە 3% بکەنە 30%، جگە لەوەش دەیانەوێ بەشێک لەوانەکان بکەنە ئینگیزی، بەڵام بۆئەمە پێویستیان بە یاساو ڕێنمایی نوێ هەیە لە پەڕلەمان.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، زیاتر لە 12 منداڵی ئیشپێکەر لە هەرێمی کوردستان هەیە، له و ڕێژەیەش بەشێکی زۆری منداڵانی خوار تەمەن 17 ساڵ کە کاردەکەن، بەهۆی هەژاریەوە لە لایەن خێزانەکانیانەوە ناچارکراون کاربکەن و زۆربەشیان کاری قورس دەکەن.[1]
26-11-2017