گەریلاکانی #هەپەگە# و یەژاستار لە شارۆچکەکانی بازیدی سەربە ئاگری و قلابانی سەربە #شرناخ#، دوو چالاکییان دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان زانیاریی بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی 24ی مانگ کاتژمێر 09:20 خولەکی سەرلەبەیانی لە دەوروبەری گردی چەتەکانی سەربە قلابانی شرناخ دژی زرێپۆشێکی سوپای تورک چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا گورزی قورس بەر زرێپۆشەکە کەوت، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا نەزانرا.
هەپەگە هەروەها ڕایگەیاند: ڕۆژی 25ی مانگ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ هەلیکۆپتەرێک لە جۆری سکۆرسکی دەوروبەری گردی چەتەکانی بۆردومانکرد، هێزەکانمان ئەو هەلیکۆپتەرەیان کردە ئامانج، هەلیکۆپتەرەکە پاش ئەوەی زیانی بەرکەوت لە ناوچەکە دوور کەوتەوە.
لە کۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ لە بازیدی سەربە ئاگری، گەریلاکانمان لە سێ قۆڵەوە چالاکییەکیان دژی سوپای تورک ئەنجامدا و گورزی کوشندەیان لێدان، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزنرا.[1]
27-11-2017