ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی نوامبر 2017 کە بە هەوڵی #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان# و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی ڕادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلک، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕۆژانە پێشێلیان دەکات.هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی 19 ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی 9 بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی 19 دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی 22 داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی 5هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و ڕەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە لەگەلی ڕۆژهەلاتی کوردستان ڕوبەرووی بۆتەوە.
سێدارە
چوارشەممە 10ی خەزەڵوەر زیندانییەک کەبەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو لەزیندانی ناوەندی ورمی ئێعدام کرا.
چوارشەممە 3ی خەزەڵوەر ماشێنێک لەجۆری پیژۆپارسی هاوڵاتییەکی ئازەری بەناونیشانی (سەعیدئیسماعیل یار) خەڵکی گوندی (تولکی تەپەسی) سەربەشاری ماکۆ لەڕێگەی لاوەکی ناوچەی ئاوی گەرم سەربە چالدێران کەلەکاتی ڕۆیشتندابوو لەلایەن هێزەکانی بڕیارگەی حەمزەی سپا دەسڕێژی لێکرا.
15ی خەزەڵوەری ساڵی 1396ی هەتاوی، چوار بەندکراوی سزا دراوە بە ئێعدام، بۆ جێبەجێکردی سزاکەیان گواسترانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسیەکان.بەرپرسانی بەندیخانە بە بنەماڵەی ئەم چوار بەندیەیان ڕاگەیاندووە کە سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوانە جێبەجێ دەکرێت.ناسنامەی ئەم چوار بەندکراوە کە بە تاوانی مادەی هۆشبەر ئەو سزایەیان بەسەردا سەپاوە، لە لایەن تۆری مافی مرۆڤی کوردستان بەم شێوە ڕاگەیندراوە (حەسەن باشووکی، ئەسغەر ڕەنجبەر، هدایەت شێرزاد وعەلی زارعی).
16ی خەزەڵوەری ساڵی 1396ی هەتاوی، چوار بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لە سێدارە دران.بەپێی ڕاپورتەکە، ناسنامەی ئەم چوار بەندکراوە بەم شێوەیە ڕاگەیندراوە (حەسەن باشووکی خەڵکی نەغەدە، ئەسغەر ڕەنجبەر خەڵکی ورمێ، هدایت شێرزادی خەڵکی ورمێ، عەلیرەزا زارعی خەڵکی تاران).
دووشەممە 22ی خەزەڵوەری ساڵی 1396ی هەتاوی، چوار بەندکراوی سزادراو بە ئیعدام بە ناوی” مورتەزا قولی پور، مهدی حاجی زادە، قوباد مورادی و ڕامین عشقی” لە بەندیخانەی ورمێ لەسێدارە دران.
شەممە 27 خەزەڵوەری 1396ی هەتاوی عەلی ڕەزا سادقی کە تاوانی کوشتنی ئەنجام دابو، بە ئامادە بونی ئەندامای بنەماڵەی کوژراوەکە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام لە سێدارە درا.
دادگای شۆڕشی ئێران دوو زیندانی سیاسی کوردی بە سێدارە سزادا، ئەوە لەکاتێک دایە کە ئەو حوکمە جارێک هەڵوەشابۆوە. دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ورمێ سزای سێدارەی بەسەر دوو زیندانی سیاسیی کورد بەناوەکانی دیاکۆ ڕەسولزادە و سابیر شێخ عەبدولا سەپاند.
زیندان
بەندکراوانی بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی ڕۆژهەڵات لە دۆخێکی خراپی ژیانییدا بەسەردەبن و نەبونی خزمەتگوزاری و کەمی خواردن و هەروەها باش نەبون و کەم بونی ئەوبەشە خۆراکەی کە ئەیدەن بە بەندکراوان بووەتەهۆی نارەزایەتی بەندکراوان.
شارۆمەندێکی شاری شنۆ بە ناوی (موحەممەد ئەمینی شیلان ئاوا) ڕۆژی پێنج شەممەی حەوتوی ڕابردو 4ی خەزەڵوەری 1396ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتەوە بە هۆکارێکی نادیار دەست بە سەر دەکرێت.
سێشەممە 9ی خەزەڵوەر (سوهراب بەهرامی) لە لایەن هێزە ئەمنیە کانی شاری سنە بۆ بە سەربردنی چوار ساڵ سزای بەندیخانە دەست بەسەر دەکرێت.
گواستنەوەی سەرلەنوێی محەممەد نەزەری بۆ زیندان سەرەڕای پێویستی درێژەی چارەسەری پزیشکی
مەحمود ساڵحی لە بەشی چاوەدێری تایبەتی نەخۆشخانە خەوێندرا.
موحەممەدی نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ڕەجایی شار پاش 99 ڕۆژ مانگرتن و پاش چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارێزەرەکانی کۆتایی بە مانگرتن هێنا.
” ئیسماعیل بۆکانی ” ڕۆژی شەممە 13ی خەزەڵوەری 1396ی هەتاوی بۆ تێپەڕکردنی یەکساڵ و یەک ڕۆژ زیندان کە لە لایەن دادگای شۆرشی ئێرانەوە بەسەریدا سەپاوا بۆ بەندیخانەی مهاباد ڕەوانەکراوە.
دوشەممە 15ی خەزەڵوەر ئەمساڵ، وریا دڵ ئەنگیز چالاکی ژینگە پارێزی مەریوانی بە دانانی بارمتەی 40 ملێون تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
22ی خەزەڵوەر، ڕۆژنامەنووسی کورد بە ناوی کازم ئیمانزادە (کاظم ایمان زاده) لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادگای دەکرێت.
چوارشەممە 16ی خەزەڵوەر، سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە ڕووبەرووی لێدان و سوکایەتی بوونەتەوە و قوڵپێچ کراون. ناسنامەی دەسبەسەرکراوان (موحەممەد خەلیلی کوڕی عەبدوڵمەجید، کەمال حەیدانلوو کوری مهمد، بەهمەن برووکی کۆڕی عەتا) ڕاگەیاندراوە.
سێشەمە ڕێکەوتی شازدەی خەزەڵوەر، چالاکێکی مەدەنی شاری دێولان (دەگولان) بەناوی خەبات ئەمیری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوشارەوە قول بەست کراوە.
لە مەودای دوو حەوتوی ڕابردودا شەڕو پێکدادانی نێوان یەکێک لە حیزبە کوردیەکان و هێزەکانی سنوور پارێزی و سپای پاسداران لە ناوچە سنووریەکانی چاڵدۆران، کەشی ئەمنیی لەو ناوچانەدا بەڕێوە دەڕوات و لانی کەم شەش شارۆمەندی کورد لە ماکو و چالدران گیراون.
شەمە 20 خەزەڵوەر مەحمود ساڵحی چالاکی کرێکاری لە نەخۆشخانەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز کرا. 12 خەزەڵوەر دوابەدوای خراپ بونی باری تەندروستی ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە ناوبراویان ڕەوانەی نەخۆشخانەی خومەینی شاری سەقز کرد.
ڕابردوودا دوو لاوی کورد بە ناوەکانی (ئەمیر ئەرژەنگی21ساڵان کۆری مۆختار وباست ئەفشار19ساڵان کۆری ڕەزا) خەڵکی ئاوایی (نێ) سەر بە مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەل پارتە کوردیەکان و.. سزای زیندانیان بەسەر دا سەپا.
(سەلاحەدین ڕەنجبەر) بەڕێوەبەری کەناڵێکی تێلگرامی (ورمێ دەنگ) لەلایەن هێزە ئێتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
6 زیندانی ئاینزای سوننە لەزیندانی دیزەڵ ئاوای کرماشان کەماوەیەک پێشتر دوابەدوای گواستنەوەیان بۆ بەندی نەخۆشخانی چڵک ۆکێم (عفونی) دەستیاندابوویە مانگرتن لەخواردن سەرلەنوێ لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە هەڕەشەی هەمان هەڵسووکەوتی پێشوویان لێکرایەوە.
محەممەد نەزەری و دوو زیندانی سیاسی دیکە بە ناوەکانی “عومەر فەقێ پوور و خالید فەرەیدوونی” لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوازان. ئەم 3زیندانییە سیاسییە کە لەبەندی (فوق امنیتی) زیندانی ڕەجایی شاردابوون.
پێنج شەمە 25ی خەزەڵوەری 1396 هەتاوی،هێزە ئەمنییەکان کۆماری ئسلامی ئێران چالاکێک مەدەنی خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناونیشانی “شهرام فرهادی” کە سەرقاڵی کۆ کردنەوەی یارمەتی بۆخەڵکی خەسار پێگەیوی کرماشان بوو، دەستبەسەر کرد.
دووچالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی سنە لەلایەن پولیسی تورکیاوە لەشاری ئەستەمۆڵ دەسبەسەرکران. پۆلیسی تورکیا هۆکاری دەسبەسەری ئەم دوو خوشکە ڕۆژنامەوانە (ماریا وشیوا قەڵوەزی) پەیوەست بە داوای حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر دیپۆڕت کردنەوەیان ناو دەبات.
مەودای 80 ڕۆژ بەسەر دەست بەسەر کردنی شارۆمەندی کورد (موحەممەد ڕوبینا) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لەشاری مەریوان تێدەپەڕێت و هیچ چەشنە زانیارییەک لە سەر چارەنوسی ئەم شارۆمەندە کورە لە بەردەستدا نییە.
چالاکانی مەدەنی لەژێر هەرەشە و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بەردەوامن لە ناردنی هاوکاری بۆ ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان.
دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە لەهەمبەر ئازادی کاتی چالاکێکی کرێکاری خوازیاری دانانی 200 ملیۆن بارمتە بووە. (فوئاد زەندی) چالاکی کرێکاری دانیشتوی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 7ی ڕەزبەری ئەمساڵ دەستبەسەر کراوە.
محەممەد نەزەری کەوتە بەر پەلامار ولێدانی ئەفسەری چاوەدێری(افسرنگهبان).
کەماڵ شەریفی زیندانی سیایی کورد بەهۆی نەخۆشی لەدۆخێکی ناجێگێری جەستەیدایە وئەگەر بڕینەوەی پێی لەئارادایە.
ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەلاتی کوردستان سێ گەنجی بەناوەکانی (ئیدریس مەحمودی، ڕەحمان مەدەنی و جوانرۆ قادری) دەستبەسەر کردوە، تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو گەنجە کوردانە نەزانراوە
ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران شاڕۆمەندێکی کورد بەناوی “بەهرام ئەحمەدی” دانیشتوی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی ئە ئیدارەیە دەکات.
موحەمەدی نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد لە ڕۆژی هەینی بڕواری 3ی سەرماوەزی 1396ی هەتاوی بۆ جارە دووهەم لە ئەمساڵدا دژ بە کەمتەرخەمی بەر پرسانی دادوەری و حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر بەڕێوە نەبردنی داواکاریەکانی دەستی دایە مانگرتن.
لە حەوتوی ڕابردوودا هێزە لیباس شەخسیەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە له ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان کردوە بە قۆڵبەست کردن و ڕاوەدوونان و بانگهێشت کردنی هاووڵاتییانی شاری سنە.
لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو بەندکراو بە ناوەکانی (ع-ئی) و (ب-؟) تووشی نەخۆشی سیل بوون و ماوەی پتر لە مانگێکە کە لە ژووری جیاوازدا ڕادەگیرێن.
هەواڵنێرێکی کوردی دانیشتوی کرماشان و لانی کەم سێ شارۆمەند لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون.
ڕامین حسێن پەنایی، زیندانی سیاسی کورد کەسەرەتای پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراوە لەم ڕۆژانە لە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ڕادەستی سپای پاسداران کراوە ودۆسیەکەی نێردراوەتەوە بۆلقی یەکی دادگای شۆڕش.
کۆلبەر و کرێکاران
شەممە9ی خەزەڵوەر کرێکارێک بەناوی “رەزا مورادی”بە هۆی نەبونی کەرەستەی بەرگری وستاندارد لە داربەست(ئەسکەلە) دەکەوێتە خوارەوەو بریندار دەبێت، ناوبراو پاشگەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی شاری سنە پاش چەندد کاتژمێر گیانی لەدەست دەدات.
کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ڕەسوڵ یوسفی 13 ساڵان دانیشتوی شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر ئەشکنجەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لە دەستدەدات.
دووشەممە 15 خەزەڵوەر کۆڵبەرێکی سەردەشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە سنووریەکانی سەردەشت بە هۆی داکەوتن لە شاخەوە بە گرانی بریندار بوو.
نەبوونی خزمەتگوزاری و کەرتی تایبەت وزۆر بونی ڕێژەی بێکاری لە بیجاڕ.
پێنەدانی پاشەکەوتی مووچەی پترلە 5 مانگی کرێکاران و ئەندازیاران نەخۆشخانەی نوێی سەقز.
کرێکارانی شارەوانی شاری کامێران سەر بە پارێزگای سنە ماوەی چوار مانگە موچەیان وەرنەگرتوە.
گیان لە دەست دانی 15 کرێکار لە پارێزگای کرماشان لە شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا.
دووشەممە 22ی خەزەڵوەری 1396ی هەتاوی کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی”نەژاد محەممەدی” لەنەخۆشخانەیەک لەشاری سنە کەنێزیک بە3مانگ پێشتر لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتەقەی ڕاستەوخۆ بریندار کرابوو گیانی خۆی لەدەست دا.
کوژران و بریندار بونی سێ کۆڵبەری کورد لە پیرانشار
سێشەممە 1ی سەرماوەزی1396ی هەتاوی بەهۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناونیشانی”شێرکۆ” لەناوچەی “کانی زەردە”ی سەربە شاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پایەکی لەدەستدا.
لەکۆتایی مانگی خاکەلێوەوە تاکۆتایی خەزەڵوەری ئەمساڵ 433 جار کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزی چەکدار و قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە، گیانیان لەدەست داوە یان بریندار، کەمئەندام،دەسبەسەر، غەرامە، حوکمی گیران وسوکایەتیان پێ کراوە.
30ی خەزەڵوەری 1396ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی”سمایل جەباری” تەمەن 19ساڵ تەمەن لەناوچەی سنووری سەڵماس بەهۆی ڕاوەدونانی لەلایەن هێزە سنوورییەکانەوە لە هەڵدێرێک دەکەوێتە خوارو سەری بەگرانی بریندار دەبێت.
بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنێکی ئیستەیشێن لەڕێگەی بانە ئارمردە، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە گیانی لەدەستدا. بەگوێرەی هەواڵەکە، کە تۆڕی هەواڵگریموکریان بڵاوی کردۆتە ماشێنە وەرگەڕاوەکە هەڵگری 7 کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بریندار دەبن، یەکێکیان گیانی لەدەستدەدات.
کرێکارێکی خەڵکی جوانڕۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی “مەجید مەولایی” کوڕی ڕۆستەم لەکاتی جێبەجێ کردنی هەوڵی ڕۆژانەی کاری خۆیدا بەهۆی تەقینەوەی بتڵی گاز گیانی لەدەست دا.
پێنج شەممە 9ی سەرماوازی 2717ی کوردی تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی”هیوا مستەوفی” لە ڕێگای “کێلە شین” لە ناوچەی گوندی میر ئاوای شاری شنۆ لە لایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە.
بەهۆی کەوتنە نێو بۆسەی هێزەسنوورییەکانی ئێرانەوە،کەلەودا کۆمەڵێک کۆڵبەر هێرش وتەقەیان لێکراوە،کۆڵبەرێک بە ناونیشانی حەسەن مورادی خەڵکی پیرانشار گیانی لە دەست داوە هەروەها دو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ڕەحمان مەحموود نەژاد و سمکۆ ئەحمەدی بریندار بوون.
تەقینەوەی مین
لە 6 مانگی دەسپێکی ئەمساڵدا، 24هاوڵاتی کورد وکارمەندانی خاوێن کەرەوەی گۆڕەپانی مین بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مین بریندار یان تووشی شەپۆلی مین هاتوون وهاوڵاتییەکی کوردیش گیانی لەدەست داوە.
تەقیەوەی مین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی تر کارەسات دەخولقێنێت. لە کارەساتی تەقینەوەی مین لە ناوچەی “کانی خودا”ی سەربە شاری پیرانشار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “لوقمان واحدی ” بە توندی بریندار بوو.
ژنان، خۆکوژی و کوشتن
توندوتیژی و دەست درێژی بۆ سەر 15 میلیۆن ژن لە جیهاندا.
16ی خەزەڵوەر لاشەی پیاوێکی 50 ساڵان لە کاتێکدا لە شەقامی 20 مەتری بۆکان دۆزرایەوە کە بە هۆی هەڵواسینەوە گیانی لە دەستدابوو. شەوی ڕابردوو هەر لەو شارەدا بە شێوەیەکی گۆماناوی جەستەی ژنێکی 27 ساڵان لە شارۆچکە فەرهنگیان لە بۆکان دۆزرایەوە.
چوارشەممە، کوڕێکی مێرمنداڵی تەمەن 15ساڵ لەشاری “ئاشخانە”ی سەر بە خۆراسانی(شمالی) پەتی بەخۆی هەڵخست وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
هەینی 19ی خەزەڵوەر، لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری دێهڵۆڕان کچێکی تازە پێگەیشتو بەدەستی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی ئەکوژرێت.
کچێکی تەمەن 19 ساڵان لە شاری بانه لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان به ناوی “شەبنەم خدری” به هۆی نەداری و نەبوونی بژێوی ژیان دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی لەدەست داوە.
ڕۆژی سێشەممە 23ی خەزەڵوەری ئەمساڵ،کچێکی سێزدە ساڵانبە ناوی”تانیا ابراهیمی “ لەڕێی خۆهەڵواسینەوە، لە شاری سەردەشت دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
19ی نوامبەری 2017ی زایینی لە شاری لینکلۆن لە وڵاتی بەریتانیا لاوێکی کورد بەناوی “هەرێم”خەڵکی شاری هەولێری سەر بە باشوری کوردستان لە بەندیخانەی شاری لینکلۆن دەست دەداتە خۆکوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.
دووشەممە 29ی خەزەڵوەری ساڵی1396ی هەتاوی پیاوێک بەتەقەی فیشەک هاوژینەکەی خۆی کوشت.
کچێکی تەمەن چوار ساڵان لە شاری کەرکووک لەلایەن باوکیەوە کوژرا بەپێی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان، کچێکی چوار ساڵان لە سنووری ناحیەی ڕێدار (شوان) بەهۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن باوکییەوە گیانی لەدەستداوە.
لە شاری دێولانی سەربە پارێزگای سنە ژنێکی تەمەن بیست و یەک ساڵان بە بەناوی (ئەمیرەجەهانگیری) بە هەڵواسینی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
خوێندکارێکی کوردی زانکۆی تەکنیکی(فنی)شاری سنە بەناونیشانی “سەعید خالدیان” لەتونێلی سەڵوات ئاو بەڕژاندنی بەنزین بەجەستەی خۆیدا ئاگری لەخۆی بەردا وکۆتایی بەژیانی هێنا.
خۆکوژی کچێکی 16 ساڵ تەمەن لە ورمێ.
بێکاری
ڕێژەی زۆری تەکسییەکان لەشاری سنە بەهۆی هەڵکشانی قەوارەی بێکاری.
بێکاری 35 لەسەتی وپلەی سێی نەبوونی ئیش وکار لەئێران بووە بەبەشی گەنجانی پارێزگای سنە.
پێنەدانی مووچەی 3مانگ پاشەکەوتی کرێکارانی شارەوانی سنە.
رێژەی هەژاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە هەڵکشان دایە/12 میلیۆن کەس لە هەژاری دا دەژین
دەرکردنی سەدان کرێکاری کارخانەی دەستەوانەی حەریری ورمێ لەسەرکار
شارەواری مەریوان زیاتر لە 150 کرێکاری گرێبەستی خۆی لەسەر کارەکانی دەر کرد.
مندالان
120 هەزار منداڵی خوار 6 ساڵ تەمەن تووشی بەد خۆراکی(سوء تغذیە)ن لەئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان.
چوار شەممە 16ی خەزەڵوەر سێ کۆرپەلەی ساوا کە سیانە دەبن لە کۆڵانەکانی شاری بۆکان دەدۆزێنەوە و دەیانگەیەننە نەخۆشخانەی ئەو شارە.
بەرپرسی گشتی کۆمیتەی فریاکەوتن (کمیتە امداد)ی پارێزگای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەری بڕیووە نێزیک بە 700 منداڵ کە تەمەنیان خوار 5 ساڵە لەناوچە بێبەرییە سنوورییەکان تووشی گەندە خۆری (سوء تغذیە)ن.
گردبوونە و نارەزایەتی شارومەندان
14ی خەزەڵوەری 1396ی هەتاوی، کۆمەڵێک لەکرێکارانی سنووری باشماخی مەریوان دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین.
کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکان،کرێکاران وخەڵک،لەبەیانییەیەکدا لەناڕەزایەتی دژبە دەسبەسەری مەحموودی ساڵحی چالاکی کرێکاری کە هەنووکە نەخۆشە وپێویستی بەچاوەدێری خێرای پزیشکی هەیە،خوازیاری ئازادی ناوبراو بوون.
گردبوونەوەی کرێکاران وفەرمانبەرانی شارەوانی سەوڵاوا بەهۆی وەرنەگرتنی 7مانگ مووچەی پاشەکەوت ودوو ساڵ نیوو زێدەکاری.
مووچەی فەرمانبەران وکرێکارانی شارەوانی سنە بۆچەندد مانگێکە نەدراوە کەتەنانەت لەهەندێ لە ئۆرگانەکانی شارەوانی پاشەکەوتی حەقدەس گەیشتووە بە 7مانگیش. گرووپێک لە ستافی شارەوانی پێیان ڕاگەیاندووین کە؛ مووچەکەیان بۆدوو مانگە دواکەوتووە.
شەممە 20ی خەزەڵوەری 1396، کۆمەڵێک لە کرێکاران شارەوانی بەشی دووی قۆشاچای میاندواو کۆبوونەوەی ناڕەزاییان لە بەرابەری فەرمانداری ورمێ ڕێخست.
گربوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی بوومەلەرزە دیتوو لەبەردەم قایمقامیەتی سەرپێڵ زەهاو
بێ بڕوایی دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە دابەش کردنی یارمەتیەکان بۆ سەر لێقەوماوانی بومەلەرزە لە لایەن ڕێکخراوە و هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە.
ژینگە
سیاسەتی زەوی سووتاو/ زۆرترین ڕێژەی ئاگرکەوتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
خزمەتگوزادری و نادادپەروەری
دیاردەی زبڵگە گەڕی لە زۆربەی شارەکان و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوژ پەرە دەسێنێت و حکومەت و بەرپرسانی هیچ چەشنە ڕێگا چارەیەکی ئەوتۆیان بۆ بنە بڕ کردنی ئەم دیاردەیە لە بەرچاو نییە.
ئازاری جەستەیی خویندکارێک لە شاری بجنوورد بوبە هۆی بوراندنەوەی خوێندکارەکە و پاشان بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانە دەگواسترێتەوە.
داگیرکردنی زەویە گشتیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن سپای پاسداران و ناودنگەلی دیکەی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ەکشەممە 14ی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرا لەەیوان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان ودەستیان دایە کۆکردنەوەی دیش وئانتێنی سەتەلایتەکان.
خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن سکرتێری گشتی کۆنفدراسیۆنی نێونەتەوەیی پێکهاتەکانی کرێکاری بەرەو ڕوی ڕەخنە بوەوە.
بێ بەش بونی هاوڵاتییان لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵات.
قەدەغەکردنی ناوی کوردی لەسەر یەکەیەکی پیشەیی.
کەمی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە شوێنە بۆمەلەرزەلێدراوەکان.
رێژەی قوربانیان و خەسارەکانی بومەلەرزەکەی کرماشان ڕووی لە زیاد بوونه.
دابین نەکردنی یارمەتیە سەرەتاییەکان بۆ گوندکانی ناوەندی بوومەلەرزە لێدراو لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
ئێران جیاوازی دەخاتە نێوان لێقەوماوانی بومەلەرزە و هاوکاری لێقەومانی یارسان ناکات.
800ئامبوڵانس بۆ زیارەتچوانی چلە(اربعین) و100ئامبۆڵانسیش بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان.
ئێران پێش بە یارمەتیە نێودەوڵەتیەکان دەگرێت بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەی کرماشان.
مۆڵەتی ناشتنی 300هەزار تمەنی پزیشکی یاسایی بۆ گیان بەخت کردوانی بوومەلەرزەی کرماشان.
لەشاری سەلاسی باوەجانی ژنێکی تەمەن 60 ساڵ لەبوومەلەرزە لێدراوانی ئەم شارە بەهۆی هەڵمژینی گازی مۆنۆکسیدی کەربۆن لەنێو خێوەت تووشی خەفەبوون بەگاز بوو وگیانی لەدەست دا.
کۆماری ئیسلامی لە پشودا بەسەر دەبات/ بارودۆخی ناوچە بوومەلەرزە لێ دراوەکان قەیراناوی و نالەبارە
پاش تێپەڕینی نزیک بە دە ڕۆژ گرفتەکانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە چارەسەر نەکراون
ئاوی شاری “گێڵانغەرب” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ خواردنەوە نابێت
برینداربوونی 5دەسفرۆش لەهۆی هەڵمەتی دەست وپێوەندییەکانی شارەوانی شاری سنە
کردنەوەی قوتابخانەکانی کرماشان، هاوکات پڕوپاگەندەی ئایدۆلۆژیکی – سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران
دوایی تێپەر بوونی زیاتر لە 40ساڵ لە هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران خزمەت گۆزارییە سەرەکییەکانی ئاو ئاوەرۆ و ڕێگاوبان و قوتابخانە بووەتە هیواێکی بەدینەهاتوو. خەلکی شارو شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئیستاکەش لە دۆخێکی نالەباردا ژیان دەکەن و کەمترین خزمەتگوزاری بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دراوە.
حکومەتی ئێران: ئەو لێقەوماوانەی کابینەیان پێدراوە هاوکاریان ناکرێت بۆ چاککردنەوەی خانووەکانیان.
باکوری کوردستان
پۆلیسی تورکیا لە چەند شارێکی تورکیا و باکوری کوردستان هەڵیکوتایە سەر ماڵان و دەیان ئەندامی هەدەپە و دەبەپەیان دەستگیر کرد.
دادوەری دادگایەکی تورکیا سزای 10 ساڵ زیندانی بە سەر سەلما ئیرماک، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلانی شاری جولەمێرگدا سەپاند.
پۆلیسی تورکیا لە ئامەد باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەری پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان و خۆی و دایکی و براکەیان دەستگیرکرد.
پۆلیسی تورکیا لە بەردەوامی گرتنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی، ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیەیان لە شاری ئانکارای پایتەختی تورکیا قۆڵ بەست کرد و بۆ جێگایێکی نادیار گوازراوەتەوە.
پۆلیسی تورکیا لە شارەکانی ئەدەنە، ئستەنبول، ئامەد، سەمسور، بورسا و ئیلەح، هەڵیکوتایە سەر ماڵان و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.
250 پارێزەر لە تورکیا جارێکی دیکە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لە گەل عەبدوڵا ئوجالان ڕێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دورگەی ئیمڕاڵی سبەینێ سەردانی دادگای کۆماری بۆرسا لە تورکیا بکەن و داواکارییەک بۆ بینینی ئۆجالان ئاراستەی دادگا دەکەن.
سەرەڕای ئەو کێشەو گرفتانەی کەبەهۆی بوولەرزەی گرانەوە لەکرماشان هاتونەتە ئاراوەگرفت وهەڕەشەی گیانی بەهۆی ئاگر وپڕوکان بەگاز وبابەتگەلێکی لەوچەشنە هێشتا داوێنی خەڵک خەسارێگەیشتوووزامداری کرماشانی بەرنەداوە.
زیندانیانی سیاسی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا هاوکاریان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزکە کۆکردەوە
کەمال ئۆزەلمالی، ماوەی 30 ساڵە لە زیندانەکانی تورکیادایە، بەهۆی نەخۆشیی عەسەبیی ‘ڤەرنیکە کۆرساکۆڤ’-ەوە ئازاردەچێژێت، بەڵام لەلایەن زیندانەوە هیچ هەوڵێک نادرێت بۆ چارەسەرکردن یان کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکەی.
هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە شاری وان-ی باکوری کوردستان و 15 هاوڵاتیان دەستگیرکرد، کە ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان و پارتی هەرێمە دیموکراتییەکانن.
لە پێنج شارۆچکەی سەر بە پارێزگای مێردینی باکوری کوردستان، 14 هاوڵاتی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە دەستگیرکران.
به پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە 42 گوندی سەربە شارۆچکەکانی فارقین، هەزرۆ، کاراز، پاسوور و لیجەی سەربە شاری گەورەی ئامەد لە باکووری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.
باشوری کوردستان
تورکیا هێرشی کردە سەر بادینان و بە ڕێگای فروکەی شەرکەر بۆردوومانی دەکات.
بە هۆی مەترسی گیانی ڕۆژنامەنووسانی کەرکووک لەو شارە کۆچ دەکەن.
تەقینەوەیەک لە دوزخورماتوو ڕوویدا/ 21 کەس کوژران و 90ی دیکەش برینداربوون
ئیتر
هاوکاری و هێرشی ئێران و تورکیا بۆسەر هێزەکانی کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
16خەزەڵوەر پۆلیسی سۆید هێرشی کردە سەر ناوەندی ئارین تیڤی لەو وڵاتەدا و کارمەندانی ئارین تیڤی لە ژورێکدا دەسبەسەر کردوە.
پشکنینی موبایلی شارۆمەندانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە
بە هۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ، نەتەوە یەکگرتوەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارنامەیەک پەسەند دەکات
پۆلیسی ئەڵمانیا هێرشی کردە سەر چالاکوانانی کورد لە کاتێکدا بۆ پێشوازیکردنی پاسی کتێبخانەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان گرد ببوونەوە.
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
01-12-2017