گورگی بالان ديدە
کەسێک کەوتبێتە تەمەنەوە بەڵام وەک کورد گوتەنی لەبەر هەتاو پرچی سپی نەکرد بێت و زۆر گەڕيدەيی و شاران و وڵاتان گەڕا بێت و لە خوێندنەوەی شتەکان ووردبين و دووربين و چاو تيژ بێت و ئه و ياڵ و ياڵی زۆر کردبێت و شارەزا و چاوساغ بێت پێی دەوترێت(گورگی بالان ديدەيە) واتە تەڵەی زۆر بينيوە و دەرباز بووە وەک کەوی داوناس و داو بەست و داو دۆز.