ئارداوێژی دەمی خۆشە
دۆڵەدانەی ئاشی(دۆرەدان) کە مزاش و گەنمی بۆ هاڕين تێ دەکرێت و بەرداش (بەردە ئاش) دەيهاڕێت و دواتر لەوێوە و دوای هاڕين دەچێتە (ئارداوێژ) و کۆدەکرێتەوە دەخرێتە گونيەوە، ئينجا ئەمە بووە بە کينايە و درکە و دەربڕ لە کوردەواريدا ئەگەر کەسێک گفت و لفت و ئاخاوتنی خۆش بێت و قسەی خۆش و گەرم و بەگوڕ بێت دەوترێت فلانە کەس (ئارداوێژی خۆشە).[1]