بەهۆی هەناردەکردنی 205 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەوە داهاتی حکومەتی هەرێم کەمبوەتەوە و بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی لیژنەی ڕوبەڕبونەوەی قەیرانەکان لە مانگی داهاتووە حکومەتی هەرێم توانای پێدانی چارەکە موچەی فەرمانبەران و دابیننەکردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا نابێت..
حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەمەنێکی دوور درێژ لە حکومڕِانی ئەم حکومەتە بەشێکی زۆر لە دەموچاوەکانی ساڵانێکی زۆر کابینە دوای کابینە بەشدارن و لە پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتەکە و تا وەزیرو بریکار پۆستەکانیان بەردەوامە بە جۆرێک ئەگەر تەمەنیان بکەیت بە سێ بەشەوە دوو بەشیان لە پۆستی حکومی دا بەسەر یانبردووە..
ئەم حکومەتە لە نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2013 زۆرترین پارەی لە بەغداوە بۆ هاتووە لەگەڵ ئەوەشدا هەر لە ماوەی ئه و ساڵانەدا داهاتێکی زۆری ناوخۆی دەست کەتووە، بەڵام نەیتوانیوە وەک پێویست کاربکات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و ئه و کێشانە چارەسەربکات کە بۆ ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان پێویستن
دەنگی ناڕەزایی خەڵک ئەمڕۆ لەم حکومەتە بۆ داواکارییەکە کە لە هەر وڵاتێک ئەوە مافە و لەگەڵ هاتنە ژیانەوە بۆی دابیندەکرێت، لە هەرێمی کوردستان دوای هەشت کابینە نزیکەی 26 ساڵ تەمەنی حکومڕانی ئێستا هاوڵاتیان ڕۆژانە گیرۆدەی ئه و کێشانە کە وەک مافێک پێیان ڕەوا نەبینراوە.
کێشەی کابینەی هەشتەمی حکمەتی هەرێم له و کاتەوە دەستپێکرد کاتێک ئابوری بەناو سەربەخۆی ڕاگەیاندووە، ماڵجیای لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کرد...
ئه و کاتەی هەرێم خەونی لەسەر خەیاڵی وەزیری سامانە سروشتیەکان هەڵدەچنی وای پێشبینیکرد کە لە ساڵی 2016 دا ئاستی بەرهەمهێنانی لە ڕۆژێکدا دەگاتە 1 ملیۆن بەرمیل نەوت، بەڵام وادەرنەچوو ئیتر هەموو شتێک گۆڕا، خەونی ئابوری سەربەخۆ وەک هەموو شتێکی تر لەم کابینەی حکومەت شکستیهێناو، وڵات و ژیانی خەڵکی گەڕاندەوە سەردەمی نەوەدەکان..
بەپێی ئه و زانیاریانەی کە دەست KNN کەتووە لە دواهەمین ڕاپۆرتی نهێنی لیژنەی ڕوبەروبونەی قەیرانەکان کە ئاراستەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کردووە، بەرونی باسی له و مەترسیانە کراوە کە لە مانگی داهاتووە ڕوبەڕویان دەبێتەوە...
لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەوەی ئێستا مانگانە تەنها 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەدەکات و پێویستیشە مانگانە قەرزێکی زۆری کۆمپانیا نەوتیەکان و قەرزی بانکەکان بداتەوە جگە لە خەرجی ڕۆژانەی خودی حکومەت، توانای ئەوەی نابێت ئه و چارەکە موچەیەش دابیبکات کە بە 40 بۆ 50 ڕۆژێک دەیداتە موچەخۆران، هەروەک چۆن سەرۆکی حکومەت لەماوەی یەک مانگدا دووجار ڕاستەوخۆ ئەمەیدا بەگوێی فەرمانبەراندا کە هەر کاتێک توانای پێدانی موچەیان نەما بەئاشکرا دەیڵێن..
کێشەیەکی تر کە لەکاتی سەختترین کاتی ژیانی هاوڵاتیاندایە ئەویش کێشەی سوتەمەنیە بۆ وێستگەکانی کارەبا ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەربڕی بەرهەمهێنان دەبێت بە جۆرێک تەنانەت ئه و چوار کاتژمێرەشی بەسەر یەکەوە پێنادرێت کە دەیداتە هاوڵاتیان.[1]
03-12-2017