$باکووری کوردستان$
- بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و دەستگیرکردنی ئەندامانی #پەکەکە#، قەدەخەی هاتووچۆ لە 51 گوندی #ئامەد# ڕاگەیێندرا. هاوکات ژمارەیەکی زۆر زریپۆش و بارهەڵگری سەربازی و چەکی قورس ڕەوانەی شرناخ کراوە.[3]
- داواکاریی خانەوادەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری پەکەکە و چەند زیندانییەکی دیکەی دوورگەی #ئیمرالی#، بۆ سەردانیکردنی کەسوکارە زیندانیکراوەکانیان جارێکی دیکە ڕەت کرایەوە.[1]
- #لوقمان یڵدز#، هاوسەرۆکی ڕێکخستنەکانی #هەدەپە# لە پارێزگای #سێرت#، بەمەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی دادگاییکردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی هەدەپە سەردانی ئەنقەرەی کردبوو، ئێوارەی ئەمڕۆ، کاتێک دەگەڕایەوە لەبەردەم ماڵەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەتۆمەتی سووکایەتیکردن بە سەرۆککۆماری تورکیا دەستگیرکرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- تەرمی ئه و پێنج شەهیدەی کەمپی مەخمور کە لە هێرشەکەی شەوی 6ی ئەم مانگەدا شەهید بوون لە #قەندیل# بەخاکسپێردران.[1]
- کاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە هۆڵی هۆتێل پەرێژ لە شاری #سلێمانی#، بەبەشداری زیاتر لە 200 ئەندام، چوارەمین کۆنفرانسی کۆمیتەی خانەواندەی شەهیدانی #پەکەکە# لە باشوری کوردستان دەستیپێکرد.[1]
- کاتژمێر 4:55 خولەک لە ڕۆژئاوای #هەڵەبجە# #بومەلەرزە#یەک ڕوویدا. بومەلەرزەکە بە گوڕی 4.5 پلەی ڕێختەر بووە و بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکە هەستییان بە بومەلەرزەکە کردووە.[2]
- وتەبێژی حکومەتی ناوەندی هۆکاری دەستپێنەکردنی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدای ئاشکراکردووە ڕایگەیاندووە دوای پەشیمان بوونەوەی وەفدی حکومەتی هەرێم لە بەڵێنەکانی بۆ وەفدی سەربازی بەغدا، گفتوگۆکانی نێوانمان وەستا.[4]
- بۆ دووەمجار بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی ڕێختەر سنوری ناوچەکانی #دەربەندیخان# و #شارەزوور# و #سەیدسادق#ی گرتنەوە و بەوهۆیەشەوە هاوڵاتیان لەماڵەکانیان هاتونەتە دەرەوە.[2]
- لە بازاڕی خان خورما لە شاری #کەرکووک#، بە هۆی شەڕە تەقەی نێوان دوو کەسەوە چوار هاوڵاتی مەدەنی برینداربون.[4]
- لە شارۆچکەی #دوکان#، کۆبوونەوەی فراوانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکانی باشووری کوردستان کەوا ئەندامن لە #KNK# ڕێکخرا.[2]