دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو داوای 38 ملیار دینار لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ دابینکردنی #ئاسایشی خۆراک# لە هەرێمی کوردستان.
عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ڕاپۆرتێکیان سەبارەت بەپلانی تایبەتی #وەزارەتی کشتوکاڵ# و سەرچاوەکانی ئاو بۆ قۆناغی ئێستای هەرێمی کوردستان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کردووە لەبارەی دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
وەزیری کشتوکاڵ وتیشی پڕۆژەکە ماوەی ساڵێک تا دوو ساڵی دەوێت تا تەواو دەبێت و بڕی 38 ملیار دیناری پێویستە، هەروەها ئەم پڕۆژەیە خۆی دەبینێتەوە لەدروستکردنی خانووی پلاستیکی لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و تەواوکردنی هەر 17 بەنداوەکەی هەرێم کە بەشێکیان پڕۆژەن و بە تەواونەکراوی ماونەتەوە.
ناوبراو ڕوونیشیکردەوە، حکومەت پڕۆژەکەی پەسەند کردووە و دەیخاتە بەرنامەی ساڵی داهاتوو.[1]
#11-12-2017#