گيرفانيان لە بن عەرديە
هەندێک لە گيانەوەران دوای تێرخواردنيان له و نێچيرەی کەوتۆتە بەردەستيان ئەوەی کە لێی دەمێنێتەوە دەيخە بن عاردی و ژێر گڵ و خۆڵەوە، هەندێ لە مرۆڤەکانيش زۆر پارە و پول پەرستن ئه و پارەی وەچنگيان دەکەوێت دەيخەنە بن گاشەبەرد و خۆڵ وخاکەوە و کەس سود لە دەوڵەمەندی و هەبوونيەکەيان وەرناگرێت بۆيە بە تەوس و توانجەوە به و کەسانەی ئه و سيفەت و ئەدگارەيان هەيە دەوترێت ئەوانە(گيرفانيان لە بن عەرديە) قالۆنجەش سوود لە گوەکەيان نابينێت.