باش بار نەهاتووە
بارهێنان و بارهاتن واتە هەڵکەوتن و ڕەخساندن و پەروەردەکردن ئينجا ئەگەر کەسێک هەندێک خاسيەت و ئەدگاری ناپەسەندی هەبێت پێی دەوترێت(باش بار نەهاتووە) واتە باش پەروەردە نەکراوە، يان ئەگەر کەسێک لەکارێکدا سەرکەوتوو نەبێت بەهۆی ئەوەی زووتر ئه و کارەی نەکردبێت و ڕاهێنانی خراپی لەسەر کردبێت هەردەوترێت(باش بارنەهێنراوە).