هێندە ڕووتە بارەبەری سەگە
باری سەگ خوازراوە چونکە سەگ باربەر نی يە، واتە باروبارخانەکە زۆر کەمە تەنها باری سەگێکە يان ئەگەر کەسێک لەڕ و لاواز و باريک و بێ گۆشت بێت دەوترێت هێندە ڕووتە بارەبەری سەگە، هەڵبەت بۆ کەل و پەلی ماڵە هەژارێکيش لەکاتی کۆچ و کۆچباردا دەتوانرێت بوترێت چ ماڵی هەيە بارەبەری سەگێکيش نابێت.