بوخچەی نەکراوەيە
بەربەختەشی پێ دەوترێت لە زمانی کورديدا بوخچە هەندێک پرێسکەی گەورە و بچوکە يان پارچە پارچەيە، يا پارچە پەڕۆيەکە کەلوپەلی تێدەکرێت، ئينجا ئەگەر پرێسکەکە يان بوخچەکە توند گرێ بدرێت نازانی چی تێدايە، لێرەدا بۆ کوڕ يان کچی عازەب کە هێشتا شووی نەکردبێت يان کوڕە ژنی نەهێنا بێت پێيان دەوترێت بەربەختە يان (بوخچەی نەکراوەيە) واتە هێشتا نەچۆتە ماڵی خۆيی و نەشويکردووە نە ژنی هێناوە.