ئاگری ژێر پۆلوان بە تینە
پۆلو واتە پشکۆ زۆر هاومانای تری وەک (سکڵ و پەنگر و پەڕەنگ و پۆڵۆ و پشکۆ وپەن)ی هەیە هەموو ئەمانەش لە ئەنجامی ئاگرێکەوە بووە کە کردونی بە پشکۆ، هەڵبەت گڕ و تینی پۆلو دار و چیڵکەی سەرووی خۆی دەکاتە خۆراک چونکە تەواو داگیرساوە بەرەو خۆڵەمێشی دەڕوات گەڕانەوەی نییە، وەک گڕو ئاگری قرچەی جگەرسووتان (شەهید بوونی کوڕ و جەرگی دایک وباوک)، شەڕ بە کۆنە قینانان دەکرێت، شەڕی کۆنە عەگیدان، ئاگری بێ خۆڵەمێشی دڵی عاشق بە هەموو ئەمانە بە ئیدیۆمەوە دەوترێت (ئاگری ژێر پۆلوان بەتینە). [1]