ماڵەکەی تەخشان و پەخشان کرد
تەخشان وپەخشان واتە بڵاوکردنەوە وڕاژاندن و پڕژاندن و پەرش و بڵاوە پێکردنی ماڵ و داهات و سەروەت و سامان و بەم لا و به و لا بردنی پارە و نەختينە بەبێ بەرنامە و پلان لە ئيديۆمی کوردەواريدا دەوترێت(ماڵەکەی تەخشان و پەخشان کرد).