هێندە شيرينە دەڵێی هەنگوينی بەدرەمە
بەدرەمە، مێشولەيەکە شێوەی مێش هەنگە بەڵام ڕەنگی ڕەش و باريکترە و هەنگوينەکەی کە دروستی دەکات لە هەنگوينی هەنگ شيرينترە، بەکارامەيی و لێزانيەوە شانەکانی بەدڕکەوە هەڵدەواسێت، ئينجا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک ئيديۆمێک بۆ شيرينی کەسێک يان پەسنی جوان و ئەدگار و خوێن شيرينی کەسێک دەوترێت(هێندە شيرينە دەڵێی هەنگوينی بەدرەمە).