بۆ ڕای گشتی و ڕاگەیاندنەکان
جەماوەری کوردستان دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئەوە بۆ جاری سێ یەمە ئاسایشی #هەولێر# لەکاتی ئەنجامدانی چالاکی یە ڕۆشنبیری یەکانی #ئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراسی#دا، بەبێ هیچ پاساوێک و بەزەبری هێز ڕێگری لە ئەنجامدانی چالاکی یەکانمان دەکەن، کاتژمێر9:30ی ئەمشه و 2017-12-21 لەکاتی بەرێوەچونی چالاکی یەکی ئەدەبیدا، ئاسایش هەڵی کوتایە سەر نوسینگەی هەولێری ئەکادیمیا و دوای ڕاگرتنی چالاکی یەکە و بەبێ بڕیاری دادگا بڕیاری داخستنی ئەکادیمیایان لەهەولێردا ڕایانگەیاند تەنها بۆبردنە دەرەوەی کەلوپەلەکان ئەویش بەئاگاداری ئێمە بۆتان هەیە بیکەنەوە و دواتر نوسینگەکە تەسلیی خاوەن موڵکەکە بکەنەوە.
ئێمە لێرەوە وێرای ئیدانەکردن و سەرکۆنەکردنی ئەوکارە نایاسایی و نادیموکراتیانە ڕایدەگەیەنین، کە ئەم هەڵسوکەوتانەی ئاسایشی هەولێر دیاریدەیەکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی جدی یە لەسەر ئازادی ڕادەربڕین، چالاکی مەدەنیانە، ئاسایشی هەولێر بەم کردەوانەی هێندەیتر جەماوەری کوردستان توڕە و توڕەتر دەکات، وە تەواوی پڕوپاگەندەکانی کە بەناوی دیموکراسی و حوکمی یاساوە دەیکات دەخاتە ژێرپرسیارەوە، بۆیە ئێمە ڕایدەگەیەنین، کەسوردەبین لەسەر خەباتی مەدەنیانەی خۆمان زەبر و زەنگ و هێز چۆکمان پێدانادا.
ئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراسی
#21-12-2017#