جەماوەری کوردستان
کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە قارەمانەکان
لەکاتێکدا بارودۆخی سیاسی کوردستان بەهەل و مەرجێکی دژوارو ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و هەرێمی کوردستان بەویستگەیەکی نوێ ژیانی سیاسی گوزەردەکات کە ئەم بارو دۆخ و قۆناغە پێویستی بەخوێندنەوەی ووردو بابەتیانە هەیە و هەل و مەرجەکە بەجۆرێک دەخوزێت کە پێویستە بەگیانی بەرپرسیارێتەوە لە ئاست ئەو گۆڕانکاریانەدابین کە ناوچەکەو هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
هاوکات ئەنجامدانی خۆپشاندان دەگەڕێتەوە بو که می خرمه تگوزاری وخراپی بزیوی وگوزه ڕانی هاولاتیان وموچه خوران
ئێمە لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پشتیوانی له داواکاری ڕه وای هاولاتیان ده که ینه وه به شیوازیکی مه ده نیانه دورله توندوتیزی
وەهەمیشەو بەبەردەوامی جەختمانکردۆتەوە کە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی جدی بنێت بەئاراستەچاکسازی لەدەزگاو دامەزراوەکانیداو وشەفافیەتی زیاترلە داهاتوو خەرجیەکان و ناڕوونی لە ستراتیژ و شێوازی بەڕێوەبردن و چۆنێتی مامەڵەکردن لە گەڵ هاوکێشە سیاسیە نێودەوڵەتیەکان و هەرێمەیاتیەکان.
ئاشکرایە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابووردوودا بەهۆی خۆپیشاندانی جەماوەری لە هەندێک شارو شارۆچکەی کوردستان توندو تیژی پێکدادانی چەکداری لێکەوتەوە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهیدو برینداربوون و هاوکات زیانی زۆر بەدەزگاو دامەزراوە حکومی و حزبیەکان و خزمتگوزاریەکان گەیاندو دوتر دەبێت لەسەر بودجەی گشتی و قوتی هاوڵاتیان نۆژەن ده کریته و لەهەموو توندو تیژیەک کە لەئەنجامدا تەنهاڕۆڵەکانی گەلەکەمان زەرەر مەند دەبن. هاوکات ئەنجامدانی توندو تیژی دەبێتە هۆکاری دورکەوتنەوە لەداواکاریەکانیانی خۆپیشاندەران و ئارستەکردنیان بەشێوەیەکی ناتەندروست.
، بۆچارەسەکردنی گرفتەکان پێمان وایە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەخت دەبێتە ویستگەیەکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان گۆڕانکاری لە نەخشەی سیاسی و چارەسەکردنی ئەوگرفتانەی کە ئێستا هاوڵاتیانی هێناوەتە سەر شەقام. بۆیە گرنگە هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەتایبەتی پێنج حزبەکەی دەستەڵات بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە بگرنە ئەستۆو.
هاوکات داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەدەم داواکاریەکانی خۆپیشاندەرانەو بچێت و کاربکات بۆ چارەسەر کردنیان.
وەپرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی قوربانیان دەکەین و هیوای چاک بوونەوە بۆ بریندەران دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
حسدک
#19-12-2017#