#عادل مەریوانی#
ئایینی ڕاستە قینەی کورد زەردەشتیەو یەکێک لەو ئاینانەیە کە کۆی ئایینە یەکتاپەرستەکانی جیهانی لە سەر بونیاد نراوەو تەورات و ئینجیل و قورئان سودیان لە ئاویستا و گاتاکان وەرگرتوە.
لەم وتارەدا تەوەری سەرەکی نەبوونی شوناسە یان ناسنامە. کە لە دنیادا شوناس بە تایبەتی شوناسی ئایینی دەتوانێت کەینونەی مرۆڤ و نەتەوە بسەلمێنێت، ئەگەر نەتەوەی کورد کە ئەمرۆکە بندەستە و دابەش بوە بە سەر چوار دەولەتی ئایینیدا بگەرێتەوە بۆ شوناسی ئایینی باو باپیرانی کە هەزاران ساڵ بەو شوناسەوە خاوەنی دەوڵەت و فەرمانڕەوایەتی بووە، ئەوا لە ئەمرۆشدا دەتوانێت، ئەو تەوقە بشکێنێت و بگەرێتەوە سەر هەمان ئەو ئیمپراتۆریەتەی مادەکان لە بەرگێکی مۆدێرن و سەردەمیانەدا، سەرەڕای ئەوەی کە عەرەب بە زۆر ئایینی ئیسلامی بە سەر نەتەوەی کوردا سەپاندوە و بە خواستی خۆی وەری نەگرتوە ئەوا لە و قوناغانەی کە ئایینی ئیسلام بە ناو گەلی کوردا ڕا گوزەری کردوە ئەوەندەی زەرەری لە مەسەلەی نەتەوەیی و کلتوری و پێشکەوتنی داوە نیو هێندە نەیتوانیوە نەتەوەی کورد نەک لە خوداو ئاسمان بەڵکو لە دنیای دەرەوەو هەتا ئەو چوار دەولەتە ئایینیەش کە کوردستانیان بە سەردا پارچە کراوە نزیک بکاتەوە.
دەبێت لە و پنتەوە دەستپێ بکەین کە هەموو نەتەوەکانی جیهان هەڵگری شوناسی ڕەسەنایەتی خۆیانن ئەگەر وەریان گرتبێت یان وەک نەریت و ڕیسا لە ئەفراندنی خۆیان بێت. ئاوڕێکی خێرا بە مێژووی گەلاندا بدەینەوە ئەو ڕاستیە دەبینین، مانەوەو کۆکردنەوەو ڕێکخستنی نەتەوە پێویستی بە چەندین کەرەستەی وەک شوناس و ئاین و کالتورو زمان و خاکی هاوبەش هەیە. بەڵام لە هەمبەر نەتەوەی کورد هەموو ئەمانەو لە شەشە هەزار ساڵ پێش بوونی هەموو ئەو ئایینانەدا هەبووەبەڵام بە شێوەیەکی پەرتەوازەیی. کە ئیستاش هەر بەو شێوەیە ماوەتەوە،
زۆرینەی گەلانی جیهان ئاینیان وەک شوناسی بون و ڕەسەنایەتی خۆیان بە کار هێناوە و زۆرجاریش بۆ ڕەوایەتی بە تەنیا نەتەوەیەکی لە بانترلە لەنەتەوەکانی تر ئاینیان بەکار هێناوە. وەک ئایینی یەهود و ئایینی مەسیح و ئایینی ئیسلام و ئاینەکانی تری وەک کۆنفۆشیۆس و بودا و.. هتد.
یەهود بە وتەی خۆیان و بە ڕەنگدانەوە لە تەوراتدا کە زۆرینەی چیرۆکەکانی خورافی و نامێژوویین خۆیان بە باشترین گەلی هەڵبژێردراوی خودا دادەنێن لە سەر زەوی،
ئایینی مەسیح ئینجیلی کردوەتە ڕیبەری مرۆڤایەتی و پێی وایە کە ڕزگاربوونی مرۆڤایەتی و بە دەست هێنانی نەمری تەنیا لە ڕێگەی مەسیحیەتەوە دەبێت.
ئایینی ئیسلام کە زۆرینەی چیرۆک و دەقەکانی لە تەورات وەرگیراوە خۆی بە دوا هەمین ئاینی مرۆڤایەتی دادەنیت و پێی وایە ئەگەر مرۆڤ ملکەچ و پابەندی ئەم ئایینە نەبێت گومڕاو سەر لێشێواوە.کۆی ئەم ئایدیاو باوەڕانە هەڵهێنجراوی ئەو هزرو هەست و ئایدیاو باوەڕەیە کە ئەم نەتەوانە لە ڕێگەی ئەم ئایدیایانەوە دەیانەوێت هەیمەنەوە هەڵبژێردراوی خۆیان بە سەر نەتەوەکانی تری جیهاندا بسەپێنن. کە لە ڕاستیدا بناغەو دانەری ئەم هزرە یەکتاپەرستی یە لە خودی زەردەشتەوە سەرچاوەی گرتوە، کە بە داخەوە گەلی کورد خاوەنی پەیامبەرێکی وەک زەردەشتەو تا ئێستاش نەیتوانیوە خاوەنی شوناسێکی نەتەوەیی و نێو نەتەوەیی بێت.فارس پاش شکستی ئیمپارتۆریەتی ساسانی کە ئایینی زەردشتیان هەبوو، ئیستغلالی ئایینی ئیسلامیان کردو بەشێکیان لەو ئایینە بە ناوی شیعی گەریەتی جیاکردەوە کە لە ئێستادا کۆماری ئیسلامی ئیران وەک ئیمپراتۆریک لە ناوچەی خۆرهەڵات ڕیبەرایەتی ئەو بەشەی ئیایینی ئیسلام دەکات و بەمەش نەتەوەی فارس کە کەمایەتیەکەن هەیمەنەیان بە سەر ناوچەکەدا کردوە.
گەلی تورک لەو پەرشو بڵاویەدا بە شوناسی ئایینی ئیسلامەوە مەزنترین ئیمپراتۆریان لە ناوچەکە دروست کرد کە چەندین سەدە فەرمانڕەوایی نیوەی جیهانی کرد،
ئەوەی کە لەم نێوەندەدا هەمیشە دانەوێلەی بەرداش یان دەستکەلای ئەم ئاین و ئەو ئاین و ئەو گەل و ئەو نەتەوە بوبێت نەوتەوەی کورد بووە کە هەمیشە قوربانی بووە لە بەر نەفامی و شوێن کەوتنی کویرانەی بە دوای نەتەوەکانی تردا.
لە کاتێکدا زەردەشتی پەیامبەری مەزن باسی پەرستن و یەکتایی خودای دەکرد، عەرەبی جاهیل بەردیان دادەناو دەیان پەرست و کچیان زیندەبەچال دەکرد و یەکیان تاڵان دەکرد.
ئاینی زەردەشت:
ئایینی زەردەشت لە سەر بنەمای سێ تەوەری گرنگ و بە بایەخ دانراوە کە چەقی ئەو تەوەرانە خودای یەکتاو مرۆڤە کە گرنگ ترین خالی پێکهاتەی ئایینی زەردەشتە (بیری چاک. کرداری چاک.. ڕەوشتی چاک) لە ئایینی زەردەشتیدا بەشێوەی ئایننەکانی تر بەهەشت و دۆزەخ لە ناخ و ویژدانی مرۆڤدایەو هەرمرۆڤێک خۆی دەتوانێت دادگایی کەسێتی خۆی لە سەر چاکی و خراپی بکات. بۆزیاتر زانیاری لە سەر ئایینی زەردەشت بڕوانە کتێبی (مرۆڤ بو خودای خولقاند لە پێگەی کوردپیدیا یان دوارۆژ)
سەرچاوە یونانیەکان بەم جۆرە مێژووی بون و دروست بوونی ئایینی زەردەشت باس دەکەن :
ئەرستۆ دەڵێت زەردەشت 6000 هەزال ساڵ پێش لە مردنی ئەفلاتون بووە.
ئودوکسوس کنیدوسی خوێندکاری ئەفلاتون کە لە پێش ئەفلاتونی مامۆستای کۆچی دوایی کرد دەڵێت : کە زەردەشت 6000 هەزار ساڵ پێش ئەفلاتون بووە.
هرمو دوروس خوێندکاری ئەفلاتون دەڵێت : زەردەشت 5000 هەزار ساڵ پێش ئەفلاتون بووە.
پلوتار لە ساڵی 46 پاش مەسیح لە دایک بووە و سەردەمی زەردەشت بۆ 5000 هەزار ساڵ پێش مسح دەگێرێتەوە. ئەگەر ئەم داتايانەش لە کاتێکدا دروست نەبن دەتوانین ئایینی زەردەشت بە یەکەم ئایینی یەکتا پەرستی ناو ببەین کە مرۆڤایەتی گرێداوە بە میهرەبانی خوداوە نەک بە خودایەکی زاڵم و توقینەر و بکوژ وەک ئەوەی لە ئاینەکانی ترداو بەتایبەت لە ئایینی ئیسلامدا دەی بینین.
هەتا لە ئایەتەکانی قورئاندا ناوی زەردەشت وەک پەیامبەری (مەجوس) هاتوە کە خاوەنی کتێبی ئاسمانیی بوە، بروانە سایتی ویکپیدیا.
ئایینی ئیسلام:
دواهەمین ئایینە کە دەقەکانی خۆی لە سەر زانیاریەکانی زەردەشت و ئاینی مەسیح و یەهود بنیاد ناوە ئەو چیرۆکانەی کە لە سورەتەکانی قورئاندا هاتوە، زۆرینەی کۆپی کراوی دەقەکانی تەوراتی یەهودن، بە تایبەت ناوی چەندگەلێک لەو دەقانەدا هاتوە کە بە درێژاییی مێژوو ئەو گەلانە نەبوون و خەیالی بوون هیچ ئاسەوارێکیان لە مێژوودا نەبووە. بۆ ئەو مەبەستە دەبێت هەندێک بەراورد کاری لە نێوان ئایینی زەردەشت و ئاینەکانی یەهود و ئیسلامدا بکەین دەگەینە ڕاستیەک کە ئایینی زەردەشتی ئایینی ڕاستەقینەی مرۆڤایەتیە و یەهود و مەسیح و ئیسلام ئایینی ناوچەیین و لە پاش ئاوێتە بونیان بە هەستی فراوانخوازی و دەسەڵات خوازی بونەتە ئایینی گەلان.
لە قورئاندا هاتوە خودا زەوی و ئاسمانەکان و هەرچی لە نێوانیاندایە بە شەش ڕۆژ دروست کردوە... بەڵام لە ئایینی زەردەشتدا هاتوە ئاهورامزدا زەوی و ئاسمان و هەرچی لە نێوانیاندایە بە شەش دەرفەت (یان تەکان) دروست کردوە.لێرەدا دەزانین کە کاتی دروست کردنی زەوی و ئاسمان ڕۆژ بوونی نەبووە. بۆیە زەردەشت بۆ ئەو مەبەستە دەرفەتی بەکار هێناوە، بەڵام لە تەورات و ئینجیل و قورئاندا شەشە ڕۆژ هاتوە. کە لە ڕاستیدالە شەش دەرفەتەکەی زەردەشتیان وەرگرتوە.
لە ئایینی زەردەشتیدا چەق (بیری چاک و ڕەوشتی چاک و کرداری چاکە) بەڵام لە ئایینەکانی تر و بە تایبەت ئایینی ئیسلام چەق (شمشێر خوێن و کوشتن) کە بە تۆخی لە ناو دەقەکانی قورئانیشدا ڕەنگی داوەتەوە.