دواڕۆژ، #ئاکۆ حەمەد ڕابی#
لە ماوەی ساڵی 2017دا 226 #کۆڵبەر# لە نێوان سنوری هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی کە بە بەراورد بە ساڵی 2016ئاستی قوربانیانی کوژران کۆڵبەرەکان بووەتە دوو ئەوەندە.
بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی هەنگاو کە کۆپیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە لە ماوەی ساڵی 2017دا 226 کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و تەقینەوەی مین و بەربوونەوە لە شاخەوە بوونەتە قوربانی.
کاری کۆڵبەری لەنێوان سنورەکانی هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێک لە دیارترین ئه و کارانەی کە لەچەند ساڵی ڕابردوودا پەری سەندووە کە بەرێگایەکی قاچاغ بۆ بازرگانی شتومەک هەژماردەکرێت.
بەپێی ئامارەکە لەساڵی 2017 دا 148کۆڵبەر بریندارو کەمئەندام بوون و 78 کۆڵبەریش گیانیان لەدەستداوه و لە نێو ئه و کۆڵبەرانەی کە گیانیان لەدەستداوە 66% یان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە گیانیان لەدەستداوه و ئەوانی تریش بەهۆی هەڵدێران لە شاخ و تەقینەوەی مین و ڕووداوی جۆراوجۆری ترەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەنگاو، ڕێکخراوێکی تایبەت بە پرسەکانی مافی مرۆڤه و گرنگی بە کەیسی مافەکانی مرۆڤ دەدات لە ناوچە کوردییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی.
بەراورد بە ساڵی 2016 گیان لەدەستدان و برینداربوونی کۆڵبەرەکان ئەمساڵ بەرزبوونەوەیەکی زیاتری بەخۆیەوە بینوە بە جۆرێک لە ساڵی 2016دا تەنها 96کۆڵبەر ببونە قوربانی کە 48یان گیانیان لەدەستدابوو، بەڵام لە ساڵی 2017 ڕێژەکە بەرزبۆتەوە بۆ 226قوربانی.
بە گوێرەی ئه و ئامارەی کە لای ڕێکخراوی هەنگاو تۆمار کراوە 67%ئه و کۆڵبەرانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی پارێزگای ئورمیه و 28%شیان خەڵکی پارێزگای سنە بوون و 5%یشیان خەڵکی کرماشان بوون. [1]
#06-01-2018#