$باکووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە ئیزمیر #عوسمان بایدەمیر# پەرلەمانتاری #ئورفا# و هاوکات وتەبێژی #هەدەپە# دەستبەر کرا و پاش چەند کاژێرێک ئازادکرا.[2]
- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #یەپەگە# ڕایگەیاند، کە لە حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، 4 سەربازی تورکیا لە ڕووبەڕووبوونەوەکانیاندا لەگەڵ شەڕڤانان کوژراون.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو #بوومەلەرزە#یەک لە گوری 5.1 ڕێختەر #سەرپێڵ زەهاو#ی سەربە پارێزگای #کرماشان#ی هەژاند، لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەدا 51 کەس برینداربوون.[1]
$باشووری کوردستان$
- ئەندامێکی وەفدی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم ئاشکرایدەکات، لە دوای تەواوبوونی وردبینیکردن لە لیستی هەردوو وەزارەتەکە لە لایەن بەغداوە موچەکانیان ڕەوانەی هەرێم دەکرێت، دەڵێت عەبادی هیچ مەرجێکی دیارینەکردووە لەبەرامبەر ناردنی موچەی فەرمانبەران و دڵنیایی داوە لەناردنی.[3]
- ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەکی بە مەشغەڵ لە شاری سلێمانی، کۆمەڵکوژییەکەی پاریس-یان شەرمەزارکرد، کە تیایدا سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد #ساکینە جانسز#، #فیدان دۆغان# و #لەیلا شایلەمەز# شەهیدکران.[2]
- کۆچی دوایی نووسەر، #سەید مەولود بێخالی# لە #هەولێر#.[1]