کانی درۆزنه يە
ئەم ئيديۆمە بە سەرچاوە و چاوگێکی ئاو، کانی، کانياو، ئاوێ کە هاوينان وشک دەکات و تاکۆتايی بەهار ئاوی هەيە و دواتر لەسەرەتايی هاوين وشک دەکات، ئەم زاراوە و دەربڕە و کنايە و درکەيە به و مەبەستە بەکاردێت کە ئه و کەسە يان کارە مايەپوچە و ئەوە ناهێنێت هيوا و ئاواتی لەسەر بچنرێت، چونکە کاتيە و زوو نامێنێت و بەسەردەچێت.