هەفتەی داهاتوو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی کوردستان پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران ڕادەگەیێنێ، بەرپرسێکی کۆمیسیۆنیش پێشبینی دەکات زیاتر لە 100 هەزار ناوی مردوو و دووبارە و زیادە لە تۆماری دەنگدەران لاببرێن.
د. جووتیار عادل، ئەندامی #کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن# و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو)ی ڕاگەیاند، کارەکانیان بۆ پاککردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران بەردەوامن، هەفتەی داهاتوو کۆمیسیۆن کارەکانی تەواودەکات و لیستی ناوەکانی زیادە و دووبارە و مردووان ڕادەگەیێنێ کە لە تۆماری دەنگدەران دەریاندەهێنێت.
جووتیار عادل پێشبینی دەکات ناوێکی زۆری زیادە و دووبارە و مردوو لە لیستی تۆماری دەنگدەران هەبن و دەڵێت: پێشبینی دەکەم زیاتر لە 100 هەزار ناوی مردوو و دووبارە و زیادە لە تۆماری دەنگدەراندا هەبن، ئەوانەش هەموویان لادەبرێن.
پێشتر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان وادەیەکی 45 ڕۆژی بۆ پاککردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران دیاریکردبوو، ڕۆژی 11 ی ئەم مانگەش وادەکە کۆتاییدێت.[1]
#09-01-2018#