لە کۆگایەکی #هەولێر# دەست بەسەر 10 تۆن خواردەمەنی ماوە بەسەرچوودا گیرا، دۆزینەوەی ئەم کۆگایە مەترسیی لەسەر سەلامەتی سەتان هاونیشتمانی لابرد.
ماوەی ئەم کەلوپەلانەی بەسەرچوون بەشێوەی ساختە درێژکراوەتەوە، بڕێکی زۆریش لەو خواردەمەنیانە لە کەسانی دیکە کڕدرابوون و دواتر بەشێوەیەکی نوێ دیسان لە قوتوو کرابوون.
کەلوپەلە خۆراکییەکان بریتی بوون لە:
800 قوتوو دۆشاوی تەماتەی ماوە بەسەرچوو
دوو تۆن و نیو نیسکی تێکچوو
2 تۆن و 850 کیلۆ چای بێ بەروار و فەلکراو
سێ تۆن برنجی ماوەبەسەرچوو
یەک تۆن و 400 کیلۆ شەکری ماوە بەسەرچوو
ئەمە یەکەمجار نییە ئەم لیژنەیە فێڵ و سەرپێچی لەم جۆرە ئاشکرا دەکات.
لە ساڵی 2017 دا، دەست بەسەر دەیان تۆن خۆراکی و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گیراوە و چەندین شوێنیش داخراون لەوانە 364 خواردنگە و چێشتخانە، 78 چایخانە، 53 کافتریا، 58 هوتێل و مۆتێل، 140 ئارایشگا، 130 سەرتاشخانە و 165 ساردەمەنی و شیرنەمەنی.[1]
#09-01-2018#