لە شاری #حەسەکە# لە باکوری سوریا دروستکردنی خانوو و بینا زیادی کردوە و بەوەش پێویستی بە کرێکاری زیاتر هەیە.
شاری حەسەکە وەکو ناوچەکانی دیکەی باکوری سوریا لە بووژانەوە و پێشکەوتندایە و بەشێکی زۆر لە گەڕەک و گوندەکانی ئاوەدان دەکرێتەوە.
سدیە کوتی ئەندامی بەشی هونەری لە شارەوانی گەلی حەسەکە بە ئاژانسی هاواری وتووە، بەهۆی زیادبوونی پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزارییەوە پێویستی زیاتریان بە کرێکار هەیە و ئه و ڕێژە کرێکارەی لە شارەکە هەیە بەش ناکات.
سدیە داواشی کردوە، ئه و کرێکارانەی خەڵکی حەسەکەن و لە دەرەوەن بگەڕێنەوە و بەشداربن لە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتدا.
محەمەد حەواس شەمۆ، کرێکار کە پێشتر لە باشوری کوردستان کاری کردبوو، ئێستا لە حەسەکەیە، باسی لەوە کردوە، ماوەیەکی زۆر لە باشوری کوردستان کاری کردوە، بەڵام کارەکەی باش نەبووە، ئێستا کاری ئێمە زۆر باشە و دەرفەتی کار زۆر دروست بووە.
هەروەها ئەحمەد محەمەد کرێکاری دیکەی حەسەکە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە زۆر خزم و کەسوکاری لە تورکیا و لوبنان کار دەکەن، ئەحمەد داوای لەوان کرد بگەڕێنەوە و لە سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی نیشتمانی خۆیاندا جێگە بگرن.
ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا بەهۆی ئەوەی چەند ساڵێکە لە دەستی شەڕڤاناندایە، ناوچەیەکی ئارامە و ئاوەدانکردنەوە و ژیاندنەوە سەرلەنوێ دەستی پێکردوە و پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، به و هۆیەشەوە ئەگەر ئه و بەره و پێشچوونە به و شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا لە 10 ساڵی داهاتوودا ئه و هەرێمە دەبێتە هەرێمێکی نمونەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.[1]
#11-01-2018#